KDC

                     تۆ بڵێی تاوانبار خۆمان نه‌بین ؟!

ئەسعەد عەدۆ

              

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا كۆنه‌ كتابێكی جوگرافیای زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی مینهاجی وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی ئێراق كه‌ له‌ ساڵی(1924) له‌ عمومی قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندی ، ئاماده‌یی ، دار المعلمین ده‌خوێندرا ! كه‌وته‌ به‌رچاوم ،
دانه‌ری كتێبه‌كه‌ مامۆستا(هاشم السعدی) ده‌ڵێ : به‌ر له‌ سێ ساڵ له‌ سه‌ر بڕیاری ئیداره‌ی قوتابخانه‌ی(الجعفریه‌ الاهلیه‌)جگه‌ له‌ وانه‌كانی خۆم پێویست بوو وانه‌ی جوگرافیای ئێراقیش بڵێمه‌وه‌ ، بۆیه‌ بڕیارمدا له‌ رۆژی هه‌ینی رێككه‌وتی 14 / 3 / 1924بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری گه‌شتێك بۆ گشت شارو شارۆچكه‌كانی ئێراق بكه‌م كه‌ ماوه‌ی سێ مانگی خایاند !
سه‌ره‌تا خستمه‌ به‌ر ده‌ستی(المستروایلی)راوێژكاری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی مه‌عارف ، به‌سوپاسه‌وه‌ هه‌ندێ ئامۆژگاری و رێنمایی كردم كه‌ زۆر سوودبه‌خش بوو ! ئه‌وكاتیش قوتابیه‌كی زۆر زیره‌ك توانی نه‌خشه‌یه‌كی ئێراق ئاماده‌و چاپ بكات
به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌(الجغرافیه‌ الطبیعیه‌)لێره‌دا زۆر به‌ ووردی باس له‌ چیای(حمرین) ده‌كات كه‌ چۆن ده‌یبه‌ستێته‌وه‌ ، درێژه‌پێده‌ره‌(پشتیكۆ)به‌ره‌و چیای(شنگاڵ)ده‌ڕوا ، هه‌روه‌ها باس له‌(مه‌قلوب ، به‌عشیقه‌ - زه‌رتك)باس له‌(قه‌ره‌چوغی)خۆمان ده‌كات ! زۆر به‌جوانی باس له‌ هه‌رێمی چیایی ئێراق ده‌كات كه‌ گوایه‌ له‌ چیای(سپی)كه‌ به‌رزاییه‌كه‌ی(1000)مه‌تره‌و له‌ فیشخاپوور به‌ره‌و زاخۆ ، دهۆك ده‌كشێ باس له‌ چیای(القوش)و(پیرس) ئینجا گردۆڵه‌كانی ده‌ڤه‌ری مزووریان ده‌كات هێدی هێدی دێته‌ سه‌ر هه‌موو شاخه‌كانی كوردستان ، جوانتریش باس له‌ ئاوه‌كانی كوردستان و دیجله‌و فورات ده‌كات
به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌(الجغرافیه‌ البشریه‌)مامۆستا بۆ ژماره‌ی دانیشتوانی ئێراق و نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكان په‌نای بۆ ئاماری فه‌رمی ساڵی(1919)بردوه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ :
  • عاره‌ب 2،206،192
  • كورد 336، 449
  • فارس 79،908
  • توركمان 60،493
  • ئه‌وروپی و هندیه‌كان 3،353
  • گشتی 2،845،282
    زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن به‌ڵام كه‌مینه‌ی كورد پێویسته‌ جێگای رێزو ته‌قدیر بن و حیسابیان بۆ بكرێ ! ده‌رباره‌ی ئاینزاكان به‌مشێوه‌ی داڕشتوه‌ :
  • بسولمان 2،640،690
  • جووله‌كه‌ 87،488
  • مسیحی78،794
  • صابیئه‌كان 8،500
  • یه‌زیدی‌ 20،000
  • شه‌به‌ك 12،000
  • به‌هاییه‌كان1،200
  • ئه‌وانیتر610
  • گۆی گشتی 2،849،282

  • كاتێ دێته‌ سه‌ر هۆزه‌كان باس له‌جاف ، تاله‌بانی ، دزه‌یی ، پشده‌ری ، شوان ، داوده‌ ، هه‌مه‌وه‌ند ، گه‌ردی ، سورچی ، خۆشناو ، هه‌ركی ، زێباری ، دۆسكی ، به‌رواری ، شه‌به‌ك هه‌روه‌ها باس له‌ خزمایه‌تی نێوان كوردو هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی نزیك سنووری كوردان ده‌كات
    ئه‌وكات ئێراق(14)لیوا بوه‌ ، كه‌ باس له‌ كركوك ده‌كات ده‌ڵێ : ژماره‌یان(19،000)كه‌سن كه‌ زۆربه‌یان كوردن ، ژماره‌یه‌كی كه‌می عه‌ره‌بی تێدایه‌ هه‌ندێك له‌ فارس ، توركمان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ زۆربه‌یان ده‌توانین به‌ توركی قسه‌ بكه‌ن به‌بۆچونی مامۆستا هۆكاره‌كه‌ بۆ هه‌بوونی عوسمانیه‌كان بۆ ماوه‌ی(500) ساڵ ده‌كات ! تا ئێره‌ ئه‌و زانیارانه‌ به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی مه‌عارفی ئێراق له‌ مینهاج خوێندراوه‌ واته‌ خۆیان واده‌ڵێن !
    ده‌رباره‌ی كوردستانیه‌تی كركوك هه‌رچه‌نده‌ دیكۆمێنت و سه‌رچاوه‌ی مێژوویی گه‌لێ زۆر هه‌یه‌و بڵاوبوه‌ته‌وه‌و پسپۆری لێهاتوو كتێبیان له‌سه‌ر نووسیوه‌ ، به‌ڵام بۆ ته‌واوكردنی بابه‌ته‌كه‌مان به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی(1891)‌ ! ده‌خه‌مه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ر
    جه‌نابی(شمس الدین سامی فراشری) خاوه‌نی كتێبی(قاموس الاعلام)ئه‌و زاته‌‌(1/6/1850- 1/6/1904)له‌ گوندی(فراشر)كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری(البانیا)له‌ دایك بوه‌ ، زمانی زۆری زانیوه‌ : یۆنانی ، رۆمانی ، ئیتالی ، توركی ، عه‌ره‌بی ، فارسی ، خۆی و براكه‌ی(نعیم فراشر)زۆر ناسراو بوون ، له‌ لاپه‌ڕه‌ی(3846)قاموسه‌كه‌یدا ، له‌ به‌شی پیتی(ك)ده‌رباره‌ی كركوك ده‌ڵێ : له‌ 75% دانیشتوانی كركوك كوردن له‌ 25% پێكهاتوون له‌ توركمان و عه‌ره‌ب ، مه‌سیحی ، جوله‌كه‌
    ده‌ڵێ : (كركوك – كركوره‌ ) مه‌ڵبه‌ندی هه‌رێمی شاره‌زوور بوه‌ ، ناحیه‌ی دوزخورماتوو ، ئاڵتون كۆپری – پردێ ، گل ، شوان هه‌روه‌ها ‌(352) گوندیش سه‌ر به‌و شاره‌ن
    نووسراوه‌ قه‌ڵاو(36) مزگه‌وت ، (7) قوتابخانه‌ ، (15) ته‌كیه‌و حوجره‌ ، (1282) دوكان ، (8)گه‌رماوی تێدایه‌ !
    سه‌ره‌ڕای هێنده‌ ساڵه‌ی شۆڕشه‌كانمان و رێككه‌وتنی ئاداری ساڵی(1970) راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری كوردستان و داڕمانی پێنج فه‌یله‌قی دڕنده‌ی ئێراق و كاوڵكردنی سه‌رتاپای ئێراق و ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌ كۆنانه‌ی مێژوویی ، پرسیارێك به‌ هزری هه‌موو كوردێك دادێت : چۆن بوو ؟ بۆ ؟ كركوك و خانه‌قی كه‌وته‌ نێو ته‌له‌و فاقی مادده‌ی(140) ؟!
    ده‌مێكه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ گوتوومه‌ : هه‌روه‌كو چۆن بڕیاری(242) نێوان عاره‌ب و ئیسرائیلیه‌كان له‌ ساڵی(1967)وه‌ ، بوه‌ته‌ ئاردی‌ نێو دڕكان رۆژبه‌رۆژ ووردی ده‌كه‌نه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی دوورودێژه‌ له‌بری خاك و گه‌ڕانه‌وهی خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ بوه‌ته‌ چه‌ند لیتر به‌نزین بدرێته‌ فه‌له‌ستینیه‌كان !
    ئه‌وه‌ته‌ مادده‌كه‌ی ئێمه‌یش له‌به‌ر دڕدۆنگی نێوان خۆمانداو بێوه‌فایی گوایه‌ هاوخه‌باتانی خۆماندا كه‌ شیعه‌كانی هاوپه‌یمانی دوێنێمانن خاك ، رووباری خوێنی شه‌هیدانمان ، وێرانبوونی هه‌زاران گوندی به‌ پیت و به‌ره‌كه‌تی كوردستان بوه‌ته‌ هاتن و نه‌هاتنی قه‌رزی مووچه‌ ! واته‌ میلله‌ت به‌ گشتی بوه‌ته‌ جیسكه‌كه‌ی هه‌یاس .. مخابن !

___

کاری نەتەوەیی مەزن کاری سەرکردەی بێ هاوتان؟!

nusar1

ناساندنی کتێب: ” کێوەکان تاقە دۆستی ئێمەن “…

KDC

خۆش ویستنی نیشتیمان ئەرکە

KDC
KDC

FREE
VIEW