KDC

گرینگی تۆمارکردنی هەورامان لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوورییە جیهانییەکان، لە لایەن یونیسکۆوە چییە؟ و چۆن سودی بۆ خەڵکی هەورامان دەبێ؟

ئەژین بەهرامی

وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی هەورامان و کوردستان و ماندونەبوونی و پێزانین بۆ هەموو ئەو ناوەندانەی لەم هەوڵەدا ئەرکداربوون.

* لە یەکەم هەنگاودا حکومەتی دەسەڵاتدار بەسەر ئەو ناوچەیە واتە حکومەتی ئێران ئەرکدارە کە پارێزەری ژینگە و بیناسازی و هەموو داراییە کلتوریەکانی هەورامان بێت و لەم ڕوەوە دەبێ وەڵامدەربێ بەرانبەر بە یونسکۆ لە ئەگەری لەنێوبردنی بە ئەنقەستی هەر شوێنەوار و ناوچەیێکی هەورامان کە یونسکۆ بە شوێنەوارە کلتوری جیهانی ناساندویەتی.

خاڵی هەرە گرینگ ئەوەیە کە حکومەتی ئێران پێویستە لەسەری و ئەرکدارە کە بودجەی تایبەت بە پارێزگاری بۆ سەلامەت مانەوەی ئەو ناوچانە دابین بکات و پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بۆ بخاتە بواری جێبەجێ کردن.

ڕوونە کە کۆماری ئیسلامی بە دڵنیایی ئەو کارە ناکات و بگرە بەردەوام خەریکی تاڵان و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان و داراییە گرینگە مێژویی و کلتوریەکانیەتی ، بەڵام ئەوەی گرینگە ئێستا چاودێرییەکی گرینگ لەسەر حکومەتی کۆماری ئیسلامی هەیە و دەستێوەردان و لەنێوبردنی ژیان و وێرانکردنی هەورامان بۆی ئەستەم دەبێ و دەبێ وەڵامدەر بێ!

شوناس، ئەو ناوچانەی کە یۆنسکۆ بە فەرمی دەیان ناسێنێ دەبنە خاوەنی شوناسێکی نوێی جیهانی گرینگ، کە بەهرەمەند دەبن لە هەموو ئەو ماف و تایبەتمەندییانەی کە کۆنوانسیۆنی تایبەت بە شوێنەوارەکان باوەڕی پێیەتی و لەسەری دامەزراوە.

پارێزگاری لە کاتی شەڕ، لەکاتی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی یان ناوچەیی یان هەر شەڕێک کە مەترسی بێت لەسەر ئەو ناوچەیە، کۆنوانسیۆن ئەرکدارە و گەرەنتی پارێزگاری لەو ناوچەیە دەکات کە بەرکەوتەی کاولکاری شەڕ نەبێت.

* بودجە، یەکێکی دیکە لە سودەکانی بوون بە ئەندام لە لیستی شوێنەوارە کلتویەکانی جیهانی ئەوەیە کە یونسکۆ بۆخۆی بودجەیێک بۆ پاراستن و بڕەودان بەو ناوچەیە دیاری دەکات هەرچەند ئەو بودجەیە رێژەیێکی کەمە بەڵام گرینگیێکی دیکەی هەیە ئەویش ئەوەیە کە رێکخراوە نێودەوڵەتیە لە کاتی دابەشکردنی بودجەی ساڵانەیان پشکی هەرە سەرەکی و گرینگ دەدەن بەو شوێنەوارە کلتوریانەی کە یۆنسکۆ بە فەرمی ناسیونی، ئەوەش یارمەتیێکی هەرە بەرچاوە کە دەتوانێ رۆڵ ببینێ لە بوژانەوەی هەورامان.

ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و کلتوری، لێرەدا دەرفەتێک دەڕەخسێ بۆ رێکخراوەکان و ناوەندی چالاکییە کلتوری و فەرهەنگییەکان، کە لە کاتی هاتنی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ ناسین ولێکۆڵینەوەی زیاتر لە هەورامان، پەیوەندی و پڕۆژەی هاوبەش پێکەوە بەڕێوە ببەن.

*گەشتیاری، سەرەڕای ئەو چەند سودەی کە باس کران یونسکۆ ئەو لیستە نوێیە بەسەر هەموو وڵاتانی جیهاندا دابەش دەکات و وەک زانیاریەکی نوێ بۆ کەرتی گەشتیاری وڵاتان بۆ ئەوەی لە پلان و پرۆژەکانی خۆیاندا بە تایبەت لە کاری ڕێکلام وبازرگانیەکانیاندا شوێنەوارە کلتورییە نوێیەکان جێبخەن، بەو پێیە دەرفەتێکی زێڕین بۆ کەرتی گەشتیاری لە هەورامان دروستدەبێت و ئەوەی لێی بەهرەمەند دەبێ خەڵکی نیشتمانپەروەر و هونەرمەندی هەورامانن.

ڕوون و ئاشکرایە کە خاک و ناوچەی هەورامان هەم بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی هەمیش بە هۆی بایخداربونی لە ڕووی کانزای ژێرزەوی و سەر زەوی، توانای پەرەسەندنی بازرگانی زۆری هەیە بەڵام بەهۆی سیاسەتە کاولکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بە گشتی و لە هەورامان بەتایبەتی، ئەم ناوچەیە بۆتە یەکێک لەو ناوچانەی کە دەرفەتی کار تێیدا تا ڕێژەی سفرە و هیچ جۆرێک لە کارخانەو کۆمپانیایی بەرهەم هێنەر لەم ناوچەیە بوونی نیە و خەڵکی ئەم ناوچەیە بەشێکیان بۆ بژێوی ژیانیان ڕوو لە شارەکانی تری ئێران دەکەن و بەشی هەرە زۆریشیان کە لاوان و خوێندەوارانی هەورامان پێکی دەهێنن، ناچارن ڕوو لە کۆڵبەری و پیشەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەسەر سنوری نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، کە هەم لە ڕووی داهاتەوە داهاتێکی زۆر کەم بەدەست دێنن، هەمیش لە ڕووی ئەمنیەتی گیانییەوە هیچ جۆرە لە دڵنیاییەک لەو پیشەیەدا بوونی نییەو بەردەوام لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و تەقەیان لێ دەکرێ و کەرەستەکانیان دەسوتێندرێ و بە تاڵان دەبردرێ.

ئێستا هەلێکی زێڕین و دڵخۆشکەر بۆ خەڵکی هەورامان لەبەردەستدایە و دەرفەت و هەلی کاری زێڕین لە هەورامان دەڕەخسێت و بوژانەوەیێکی ئابووری بەرچاو لەم ناوچەیە ڕوودەدات.

تەنانەت ئەگەر کۆماری ئیسلامی و کاربەدەستانی حکومەتی لە هەورامان خۆیان بپارێزن لە جێبەجێکردنی پرۆژەگەلی گەشتیاری و دروسکردنی مۆزەخانە وماڵی کولتوری، خەڵکی هەورامان بۆخۆیان دەتوانن پرۆژەگەلی بچوکی لەو چەشنە بەڕێوە ببەن کە هەم هەلی کار بۆخۆیان بڕەخسێنن هەمیش پەرەی زیاتر بە بوژانەوەی هەورامان بدەن.

دیارە تەنیا بە پێشکەشکردنی قەرزی بچوک بۆ خەلکی هەورامان بۆ خستنەگەڕی پرۆژەگەلی بچوک دەتوانرێ رەوشی ئابووری ئەو ناوچەیە زۆر ئاڵوگۆڕی بەسەردابێ

___

ڕەچەڵەکی مرۆڤ

nusar1

کۆنفرانسی لۆزان و وێنەیەک بۆ مێژوو

nusar1

جینۆسایدا شنگالێ بورینا”10″سالان هەتا ئەڤرۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW