KDC

چۆن ببینە کەسێکی سەرکەوتوو


علی جمال …
یەکەم هەنگاو متمانە بەخۆبوون بەیەکێک لەخاڵەگرنگەکان دادەنرێ چونکە پێویستە متمانە و باوەڕت بەخۆت هەبێت هەرکارێک کە ئەنجامی دەدەیت لەهەر بوارێک بیت یان لەژیانتدا پێش هەموو شتێک دەبێت تۆ متمانەت بە خۆت هەبێت بۆئەوەی سەرکەوتن یاخود بەدەست هینانی ئامانجەکەت ٠
هەنگاوی دووەم بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت هەرگیز گوێ لەو کەسانە مەگرە کەکەسایەتیان نێگەتیفانەیە بەوشەی لەوانەیە یان نابێت هەرگیز کۆڵ مەدە هەمیشە گوێ لەخۆت بگرە وە هەرکارێکت دەست پێکرد تاکۆتای بەردەوامبە لەسەری وازی لێمەهێنە بۆئەوەی ئەنجامی ماندووبوونی خۆت بزانی ئەوەت لەبیربێت هیچ کات بەربەست نیە لەبەردەم کارەکان چونکە تۆکەسێکی هەوڵ دەدەیت بەئاسانی چۆک دانادەیت لەبەرامبەر کێشەکان هەمیشە لەگەڵ خودی خۆت لەکێبڕكێدابە ٠
تۆ بڕوات بەتواناکانی خۆت هەبێت و دڵیابە هیچ شتێک نیە تا ڕێگری بکات لەبەدەست هێنانی ئامانجەکەت هەموو کارێک لەسەرەتادا قورسە و ناخۆشە بەڵام دەتوانیت سەرکەوتووبیت بەسەریدا هەربۆیە ئەگەر شکستت هێنا مەترسە چونکە مەرج نیە هەموو کات سەرکەوتووبیت چونکە هەر شکستێک لەژیان وانەیە بۆداهاتوو هەربۆیە پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێ :سوار تانەگلێت نابێت بەسوار ٠
بۆئەوەی کەسێکی سەرکەوتووبی، هەمیشە کەسێکی ئامانجداربە نەخشەو پلانت هەبێ و ئامانجەکانت دیاری بکە.

هەوڵبدە با هیواو ئامانجەکانت گەورەبن چونکە خوای گەورە بەهرە و توانای بێ سنوری بە مرۆڤەکان بەخشیوە، کەواتە تۆ خاوەن هەموو شتێکی و دەتوانی کاری گەورە ئەنجام بدەی، ئیرادەیەکی بەهێز لە کەسایەتی خۆتدا دروست بکە، ناخی خۆت بناسەو بزانە وزەی پێویست لەچ سەرچاوەیەکەوە وەردەگری؟

خۆت پڕ زانست و زانیاری بکە، فاکترە کاریگەرەکان بدۆزەوە، بەر لەوەی دەست بەهەر کارێ بکەی ئامادەکاریەکان بکەو کەرەسە پێویستەکان دابین بکە، بەرنامە ڕێژی هەنگاوەکانت بکە بزانە لەکوێوە دەست پێدەکەی و چۆن دەست پێدەکەی؟

گرنکی بەهەست و بیرو باوەڕ و تایبەتمەندیەکانی خۆت بدەو خۆراکە پێویستەکانی دڵ و دەرون و ناوەکیەکانی خۆت دابین بکە، بەو پەڕی متمانەوە خۆت ئامادە بکە بۆ شەونخونی و قوربانیدان لەپێناو خواست وئامانجەکانت، هەرگیز ڕێگە نەدەی کێشەو بەربەستەکان ساردت بکەنەوە لە عەشقی ژیان، چونکە دەبێ بزانی ساردبونەوە واتە وازهێنان و خۆبەدەستەوەدان، وازهێنانیش واتە ڕازیبوون
بەهەموو شتێ، ڕازی بوونیش بەهەموو شتێ واتە: لەدەستدانی کەسایەتی خۆت و دەستبەرداربوون لە مرۆڤبوون.
هەرگیز مەترسە لە کۆسپ و تەگەرەکان، چونکە هەرکاتێ تۆ بڕیارتدا و دەستت بەکارەکانت کرد خۆی لەخۆیدا مانای ئەوەیە: کەتۆ لەهەموو کۆسپ و تەگەرەکان بەهێزتری، هەمیشە گەشە بەخوودی خۆت بدە و هەوڵبدە بۆ ئەوەی دەستی کاریگەرت
هەبێ لە گۆڕانکاریەکانی ژیان و پێشەنگ بیت لە داهێنان و تازەگەریدا.
پشت بەخۆت ببەستە و بڕوای تەواوت بە سەرکەوتنی خۆت هەبێ، چونکە سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوەدایە کە خۆت باوەڕی تەواوت بەسەرکەوتنی خۆت هەبێ وەك مرۆڤێکی هۆشیارو تێگەیشتوو بژی.

___

با وتەکانت گەوهەربن

nusar1

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1

[[قوتابخانەی ڕەخنەیی فرانکفۆرت]]…

nusar1
KDC

FREE
VIEW