KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی میشیگان دامەزرا

بە ئامادەبون و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریكا و کەنەدا، ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە شاری دیترۆیت پایتەختی ولایەتی میشیگان بە سەركەوتویی دامەزرا.

سەرەتا بە مارشی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کۆبونەوە دەستیپێكرد.

دواتر ڕەحیم ڕەشیدی بە ناوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتی ئومێد جافی كرد. ئەوجا ئومێد جاف چالاكڤانی ناسراوی كوردستانی لە ولایەتی میشیگان سەبارەت بە بایەخ و کاریگەری ڕەوەندی کوردستانی قسەی کرد و لەم پێوەندییەدا وێڕای بەرز نرخاندنی چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن، پشتیوانی و هاوكاری خۆی بۆ کار و چالاکی ڕەوەند دەربڕی.

لە بڕگەیەکی دیکەدا نوێنەری کۆنفدراسیۆن سەبارەت بە بەرنامە و پڕۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر ئاستی جیهان بە گشتیی، ئەمەریکای باکور بە تایبەتی قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و بایەخی ئەو هەنگاوەی لە گۆشە نیگای جیاوازەوە شیکردەوە و ڕایگەیاند، کۆنفدراسیۆن بە ئامانجی کۆکردنەوەی کوردستانییان و یەکخستنی هێز و تواناکان لە پێناو خزمەت بە کوردستان دامەزراوە و موڵکی هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە و لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی تێدەکۆشی و چەتری کۆکەرەوەی هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و خەمخۆرە.

مستەر کورد بە پێداگیرییەوە باسی لەوەکرد ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، وەک ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ خزمەتی دۆزی کوردستان دەکات، هاوکات ناوەندەکە هەوڵ دەدا کۆکەرەوەی زۆرترین ڕێژەی کوردستانییان بێت، لەم بوارەدا بە بەرنامەی زانستی و سەردەمیانە تێدەکۆشێ تا ڕەوەندەکەمان بە شێوەیەکی ئەمڕۆیی کەڵک لە بوار و دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانانی ئەمەریکا و کەنەدا وەربگرێت.

نوێنەری كۆنفدراسیۆن لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا باسی لەوە کرد، كە لەسەر نەوەكانی دووهەم و سێهەم و دواتری كوردستانی لە دەرەوە كاردەكەن و هەوڵدەدەن کوردستانییان پتر لە ناوەندی و گرێچنی سیستەمی وڵاتانی ڕۆژئاواییدا جێگای خۆیانبکەنەوە، تاکوو لەم ڕێگاوە باشتر و بەربڵاوتر پشتیوانی زۆرتر بۆ دۆزی ڕەوای کوردستان دەستەبەربکەن.

ڕەشیدی لە ناوەڕۆکی قسەکانیدا بە وردی پەرژایە سەر ئەو ڕاستییە، کە کۆنفدراسیۆن بایەخێکی تایبەت بە لاوەکان دەدا.

ئەوجار لە کەشوهەوایەکی ئازاد و دیموکراتیکدا ئامادەبووان دید و پێشنیار و ڕەخنەکانی خۆیان هێنایە بەرباس و لە بڕگەیەکی دیکەدا نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەڕێزەوە وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە و سوپاسی دڵسۆزی و پشتیوانی کوردستانییانی لە کار و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن کرد.

لە دوایین بڕگەدا لیژنەیەکی ٣ کەسی بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردن دیاریکران و بە ڕەزامەندی سەرجەم ئامادەبوان لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیكدا هەر یەکە لە:

١. دکتۆر نژدار پێداوی
٢. لاڤین ئومێد جاف
٣. دكتۆر مەحموود سەباح
٤. دکتۆر حەسەن مزووری
٥. سەمین قازی
٦. بێوار حاجی
٧. بەدر بەهادین
٨. ئەندازیار نزار ساڵح
٩. رەعد ئەیار
بە ئەندامی سەرەکی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی هەڵبژێردران، هەروەها ئەندازیار خەلیل شنگالی، ئومێد جاف، سیمۆن مێخۆ و رەفاعی حەمۆ بە هاوكاری ناوەند لە دیترۆیت دیاریكران.

لە یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی هەڵبژێردراودا دكتۆر نژدار پێداوی بە بەرپرسی ناوەند و لاڤین ئومێد جاف بە جێگری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دیترۆیتی پایتەختی ولایەتی میشیگان هەڵبژێردران.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات :کۆرۆنا تەواو نەبووە و لەوانەیە گۆڕانی دیکە دەربکەون

nusar1

ئەمەریکا پۆشاکی خۆپاراستن لە گازی ژەهراوی بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەدەکات

nusar1

وەزیری بەرگری ڕووسیا :ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تا بەدیهێنانی ئامانجەکان بەردەوام دەبێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW