KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامێک لەسەر هێرشەکەی مانهایم بڵاو دەکەنەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە توندڕەوییەی شاری مانهایمی وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن، کە بە هۆیەوە کارمەندێکی پۆلیس بە دەستی پەنابەرێکی ئەفغانی گیانی لە دەستدا، جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە هەمیشە داکۆکی ئەوان بۆ ئەوەیە پەنابەران ڕێز لە یاسا و ڕێساکانی وڵاتانی خانەخوێ بگرن و بەردەوام دوور بن لە ئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوی.

دەقی پەیامەکە:

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە توندڕەوییەی شاری مانهایمی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات، کە بە هۆیەوە کارمەندێکی پۆلیس بە دەستی پەنابەرێکی ئەفغانی گیانی لە دەستدا.
لە کاتێکدا دامودەزگا ئاسایشییەکان لەم وڵاتانە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ڕێکخستنی یاسا و ڕێساکان لە ئەرکدان، جێی داخە بەو شێوەیە ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانە ببنە و لە هەمان کاتدا ئەو هێرشبەرە پەنابەر بێت و لەم وڵاتە دەرگای ژیانێکی نوێی بۆ کرابێتەوە.
هەمیشە داکۆکی ئیمە بۆ ئەوەیە پەنابەران ڕێز لە یاسا و ڕێساکانی وڵاتانی خانەخوێ بگرن و بەردەوام دوور بن لە ئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوی.
چونکە ئەم جۆرە هێرش و کردەوانە کاریگەری خراپیان لەسەر بارودۆخی پەنابەران دەبێت و یاسا و ڕێکارەکانی وڵاتان توندتر دەکات و لە بەرامبەردا بیری ڕاستڕەویش دژ بە پەنابەران زیاتر دەکات.
بۆیە بە توندی هەر هێرشێکی لەو جۆرە و لە هەر وڵاتێک مەحکوم دەکەین و هیواخوازین پەنابەرانی کورد لەو جۆرە کردەوانە بەردەوام دوور بن.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

ئێران کوردێکی باکوور دەکوژێت

KDC

31 پەنابەری عێراقی لە بارهەڵگردا دەدۆزرێنەوە

KDC

یۆنان چەندین کۆچبەر ناچار بە گەڕانەوە بۆ کەناراوەکانی تورکیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW