KDC

یەکێتی ئەوروپا داوای ڕونکردنەوە لە عێراق دەکات

جۆزێپ بورێل، کۆمیسیاری کاروباری ئاسایش و دەرەوەی یەکێتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای لە عێراق کردووە ڕونکردنەوە بدات ، بۆچی فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بیلاروسیا بەکارهێنراوە،تا کۆچبەرەکان بە نایاسایی بچنە لیتوانیا

بورێڵ وتی : ئێمە مامەڵە لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانە دەکەین کە بە نایاسایی لە بیلاروسەوە بەرەو لیتوانیا دەپەڕنەوە .
باس لەوەدەکات ئەم پرسە “گرنگە لای وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و تەواوی کوتلەکان” ئێمە بڕوامان وایە عێراق پشتیوان دەبێت “

بورێل لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕۆژنامەی ئێل پایسی ئیسپانی دا بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت:”ڕێیەک بۆ گواستنەوەی کۆچبەرانی عێراق بە فڕۆکە لە بەغداوە بۆ مینسک دەستی پێکردووە، پاشان بە پاس بۆ سنووری لیتوانی، کە بە نایاسایی تێپەڕ دەبن ” ئەمە وەڵامی بیلاروسیایە بۆ سزاکان “
بەداخەوە جارێکی دیکە کۆچبەران وەک کارتی فشار و چەکێک بەکاردەهێنرێن”
ئادئەلبێرت یانز، وتەبێژی بورێل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی کە بەرەو لیتوانیا ھاتوون، عێراقین و مافی پەنابەرێتیان پێنابەخشرێت
لە لیتوانیا، لیتوانیا وەک ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هاتنی دوو هەزار و 700 کۆچبەری نوێی تۆمار کردووە .

___

ناوەندی سویسرا ئەرک و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی لۆزان تاوتوێدەکات

nusar1

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلامی کردەوە

nusar1

ڕوسیا تۆمارێکی ڤیدیۆیی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی بەریتانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW