KDC

ئەڵمانیا: یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆمکار بەڕێوەچوو

بە بەشداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و لایەنە سیاسیییە کوردستانییەکان و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان و چەندین کەسایەتی لە وڵاتی ئەڵمانیا، یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی کۆمەڵەکانی کوردستان (کۆمکار) بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ ی ٦ی ٢٠٢٤، بە بەشداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بێرگیش گلادباخی ئەڵمانیا، بە ئاهەنگێک یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی کۆمەڵەکانی کوردستان-کۆمکار بەڕێوەچو و تێیدا سروودی نەتەوەیی و ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد.

هەر لە ئاهەنگەکەدا گروپی هەڵپەڕکێی زۆزان، کە لە کچانی کورد پێکهاتون، هەڵپەڕکێیان پێشکەشکرد. دواتر بەکر تۆپگیدەر بەرپرسی کۆمکار هاتە سەر شانۆ و بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و کورتەیەک باسی لە چالاکییەکانی کۆمکار کرد و ڕایگەیاند، خۆشحاڵین و شانازی بە چالاکییەکانی کۆمکارەوە دەکەین، کە 45 ساڵە بەردەوامە.

تۆپگیدەر لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کۆمکار تەنها بۆ پشتیوانیکردن لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی باکووری کوردستان نییە، کۆمکار لەو ساڵانەدا پشتیوانی هەموو پارچەکانی کوردستانی کردووە, وەک ئەرکێکی نیشتمانیی شانازیی پێوەدەکەن.

جێیباسە، لەو یادەدا چەند بەرنامەیەکی کولتوری و ڕۆشنبیری لە خۆگرتبو، هەروەها چوار کەسایەتیش خەڵاتکران، کە دوو کەسیان لە دامەزرێنەرانی کۆمکار بوون، ئەوانی تر دۆستی دێرینی کۆمکار بوون. هاوکات بە ستران و دیلان و نمایش کردنی چەندین پەرتوک و بە ئامادەبوونی نووسەرانیان ئاهەنگەکەیان ڕازاوەتر کرد.

___

نۆرەی درێژی کۆچبەرانی ئۆکرانیا لە ماشتای سوید

nusar1

بەرپرسی ناوەندی بەرلین پێشوازی لە سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات

nusar1

روسیا چەند پلامارێکی تیرۆرستانی داعش پووچەڵکردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW