KDC

کۆنفدراسیۆن داوا لە کوردانی دانیمارک دەکا دەنگ بە باریکان ئیسماعیل بدەن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەیامێکیدا، کە ئاڕاستەی کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانیمارک دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دەنگ بە باریکان ئیسماعیل بدەن، ئەوەش لە پێناو کورد و کوردستان تا کوردێک ببێتە پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەوروپا.

دەقی پەیامەکە:
سەرجەم کوردانی کوردپەروەری دانیشتووی وڵاتی دانیمارک ئاگادار دەکەینەوە، کە باریکان ئیسماعیل خانمە کوردێکی دانیشتووی دانیمارکە و بەربژێرە بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داواتان لێ دەکەین، کە لە پێناو کورد و کوردستان دەنگی پێ بدەن تا لەو هەڵبژاردنەدا دەرچێت و ببێتە ئەندامی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، بە هیواین هەموو کوردێکی دڵسۆز و کوردپەروەر بە دەم داواکەمانەوە بێن.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

کۆبونەوەی واشتن و پەکین بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکانی نێوانیان

KDC

بەوێنە: بەشداربووانی یەکەمین دیداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1

قوبرس گۆرانکاری لە یاسای پەنابەران دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW