KDC

لە ساڵ یادی پەڕینەوەی ڕابەری کورد مستەفا بارزانی لە ئاوی ئاراس

ئەسرین عاسی شوانی

پەڕینەوە لە ئاوی ئاراس دەرخەری ئەوەیە کە لەلای کورد ئامادەی تەسلیم بون بونی نیەو ئامادەیە ڕوبەڕوی سەرجەم دوژمنانی بێتەوە،لە لای دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستانیش واتا هەر پێشکەوتن و بەرەو پێش چون و ئاسۆیەکی ڕون لە ئاسمانی کوردو کوردایەتی هەڵبێت سەرجەم داگیرکەرانی کوردستان بە تورک و عەرەب و فارسەوە، سەرەڕای کێشەکانی نێوانیان لە ‌ و وێران کردنی کوردستان.
٧٧ مین  ساڵیادی پەڕینەوەی  باوکی کورد مه لا مستەفا بارزانی نه مر و هەڤاڵانی یاوەری لە ئاوی ئاراس, دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان لەمەهاباد, مەلا مستەفا بارزانی نەمر، لەگەڵ  ٥٠٠کەس لە پێشمەرگە بارزانییەکانی کۆماری کوردستان بڕیار دەدەن خۆیان ڕادەستی حکومەتی ئێران و ڕژێمی ئەوکاتەی عێراق نەکەن، بۆیە مستەفا بارزانی ڕۆژی ١٥ / ٤ / ١٩٤٧ سەرجەم پێشمەرگەکان کۆدەکاتەوە پێیان دەڵێت ئەو سەفەرەی ئێمە سەفەری هات و نەهاتە کوشتن و برینداربوون و ئازار و ئەشکەنجەی زۆری تێدایە و ئامادەی هەموو ئەگەرێک بن.
دوای٥٩  ڕۆژ بەپێ ڕۆیشتن و  ٣ ڕۆژ مانەوە لەسەر سنوور، ڕۆژی ١٨ / ٦ / ١٩٤٧ لە ئاوی ئاراس دەپەڕنەوە نێو خاکی یەکێتی سۆڤییەتی ئەوکات، سەرەڕای پەلاماری دوژمنان هەق وایە کوردو سەرجەم حیزبەکان بە گیانی کوردایەتی و دور لە ڕەنگ و ئینتمای حیزبایەتی قۆڵی لێ هەڵماڵێ و گەر داگیرکەران و دوژمنانی کوردستان ببنە پردیش بەسەری دا نەپەڕنەوەو متمانەیان پێ نەکەن، تاکە چاوگە و متمانەیان کورد بون و کوردستانی بوون بێت.

___

…پاشاژنی ئینگلیز ، 70 حوکم و بەدواچوونێک

nusar1

ڕۆژی بیرەوەری لە ئەمەریکا

nusar1

بێشکچی ..پیاوێک لە باوەڕ و زانست و تێکۆشانی مرۆڤ دۆستانە

nusar1
KDC

FREE
VIEW