KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبیناری بەرەو کۆنگرەی سازکرد

ئامادەکردنی: سۆران حەسەن

بەرە و کۆنگرە، ناونیشانی وێبیناری ئەم جارەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بوو، کە بۆ هەر یەکە لە ئیسماعیل کامل مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دکتۆر سۆران بەرزنجی ڕاوێژکاری باڵای یاسایی پەرلەمانی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرپەرشتیاریی گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سازکرا، کە لە لایەن خاتوو شوعلە ڕەسوڵ بەرپرسی وێبینارەکانی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەکاری و پێشکەشکرا.

ئێوارەی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی٦ی ٢٠٢٤، بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێی پڕۆگرامی ZOOM، وێبناری بەرەو کۆنگرە بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن، فدراسیۆنەکان، ناوەندەکان، کۆمەڵەکان، ڕێکخراوەکان و چەندین کەسایەتی، بۆ سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی کۆنگرەی یەکەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئاستەنگەکانی پێش و پاش کۆنگرە، هەروەها کۆنفدراسیۆن لە دوای دامەزراندنییەوە و پرۆسەی دیاسپۆرا لەسەر ڕێچکەی خۆی بەرجەستە بووە؟ پلانی نوێ و وەرچەرخانێکی نوێی سەردەمییانە لە کۆمەڵگای دیاسپۆرا بۆ خۆ گونجاندنی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی نیشتەجێ بوونیان هەیە؟ ساز کرد.

سەرەتا ئیسماعیل کامل تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی پێش کۆنگرە و ئەو هەل و مەرجانەی لە کاتی کۆنگرە وەک پێویست دەستەبەر بوون، کە توانیان لەگەڵ چەند فدراسیۆن و دەستە و ڕێکخراوەکانی تر، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان ڕابگەیەنن، پاشان باسی لە پلانەکانی کۆنفدراسیۆن بۆ کۆکردنەوە و دامەزراندنی فدراسیۆنەکان و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان، هاوکات فراوان بوونی ڕێکخستنەکانی ناوەندەکان و کردنەوەی چەندین ناوەندی تر لە ئەوروپا و ئەمریکا، کە کاریان بۆ کرد، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە کۆنگرەی دووەمدا ژمارەیەکی زیاتر لە چالاکوانان و فدراسیۆن و ناوەندەکان بەشداریبکەن.

لە بەشێکی تری وتەکانی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، باسی لە مەرجەکانی ئەندام بوونی کۆنگرەی ئاشکرا کرد، کە بە پێی دەستوور لە کۆتایی ئەمساڵ ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی دووەم دەکرێت، هەروەها پلانی نوێی بۆ خۆگونجاندنی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی نیشتەجێ بوونیان شیکردەوە، لە کۆتایی باسەکەیدا داوای لە هەمووان کرد، کە پڕۆژە و پێشنیاری خۆیان سەبارەت بە سەرجەم یەکەکان و پایەکانی کۆنفدراسیۆن بنێرن، تا بتوانن وەک تیمێکی یەکگرتوو پشتیوانی لە کۆنفدراسیۆن بکەن، هەروەها داوای لە هەموو پارتە سیاسییەکان کرد پشتیوانی کۆنفدراسیۆن بکەن، چونکە کۆنفدراسیۆن پەیامێکی نیشتمانی بۆ هەموو لایەک هەیە، نە دژایەتی هیچ لایەک دەکات و نە جێگرەوەیان دەکات، هەروەها پلانی بۆ نەوەی نوێی دیاسپۆرا ئاماژە پێدا.

تەوەری دووەم بۆ دکتۆر سۆران بەرزنجی بوو سەبارەت بە چەمکی دیاسپۆرا و مانفێستی دیاسپۆرایی، کۆنفدراسیۆن تا چەند سەرکەوتوو بووە لەوەی پێگەیەک بۆ پرۆسە و مۆبیلیزاسیۆنی دیاسپۆرایی و بەرجەستەکردنی کۆلرکتیڤی ناسنامەی دیاسپۆرایی؟ لەم تەوەرەدا دکتۆر سۆران سەرەتای چەمکی دیاسپۆرای شیکردەوە و لە ڕووی مێژووییەوە باسی لە سەرهەڵدان و درووست بوونی دیاسپۆرا کرد و جیاوازی لە نێوان چەمکی دیاسپۆرا و ڕەوەند کرد، هەروەها ئاماژەی بە پێگەی کۆنفدراسیۆن و ئاستی کارەکانی لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنی کرد و هەڵسەنگاندن و ئاریشەکانی لەو ماوەیەدا ڕوونکردەوە

لە بەشێکی تری باسەکەیدا تیشکی خستە سەر ئەزموونی دیاسپۆرای نەتەوەکانی تر بە گشتی و نەتەوە بێ وڵاتەکانی جیهان و بەراوردێکی شیکارییانەی بۆ ئەم چەمکە ڕوونکردەوە.

لە کۆتاییدا شێواز و میتۆدی میکانزیمی کۆنفدراسیۆنی باس کرد، کە ئینتیمای نەتەوەی بۆ تاکی کورد لە دەرەوە گەشە پێکردووە، هاوکات کۆکردنەوە و یەکخستنی چالاکوانان و کۆمەڵەی ڕێکخراوە کوردییەکانی لە ستراتیژی بەرنامەی کاریدا کاری پەرەپێداوە.

جێی باسە، کات بە ئامادەبووان درا تا سەرنج و تێبینییەکانیان لە ڕوانگەی خۆیانەوە بۆ کۆی بابەتەکە باسبکەن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پرسیاریان ورووژاند، کە لە کاتی دیارکراو وەڵامدرانەوە.

___

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ باجیۆ

nusar1

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا کۆبووه‌وه

KDC

ئاڵای کوردستان شوناس و سمبولی بەرخودانە ..بەرزو پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان

nusar1
KDC

FREE
VIEW