KDC

سویسرا: ناوەندی بازل کۆنفرانسی خۆی سازکرد

بە سەرپەرشتی ئەندامێکی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆنفرانسی ناوخۆیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل و بە ئامادەبونی کوردستانییانی شاری بازل و دەوروبەری بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی٦ی٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی سەیران کەریم ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆن و ئامادەبونی عممار داود ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی سویسرا، کۆنفراسی ناوخۆی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازلی سویسرا بەڕێوەچوو، کە تێیدا دەستەی نوێی ناوەندەکە هەڵبژێردران.

دەستپێکی کۆنفرانس بە وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سەربەخۆیی کوردستان و مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و سروودی کۆنفدراسیۆن (هاواری خاک) دەستیپێکرد، پاشان سەیران کەریم وتارێکی لەسەر کار و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ کۆکردنەوە و یەکخستنی ڕەوەندی کوردستانی باسکرد، دواتر تیشکی خستەسەر ڕێنماییەکانی کۆنفدراسیۆن لە بارەی کۆنفرانسە ناوخۆییەکان و ئاماژەی بە چۆنییەتی بەڕێوەچونی کۆنفرانسدا، کە خۆی لە کاندید کردنی کوردستانیان و شێوازی دەنگدەران ڕونکردەوە.

دواتر سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی بازل ڕاپۆرتێکی لە ساتی دامەزراندنی ناوەندەکە و کار و چالاکییەکان و پرۆژەی کارەکان بۆ ئامادەبوان باسکرد.

پاشان کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی بازل خۆیان هەڵوەشاندەوە و دوای خۆناساندن تێکڕای ئامادەبوان، دەرگای خۆپاڵاوتن واڵاکرا، دواتر لە دەنگدانێکی ئاشکرا و دیموکراتیدا شەش هەڤاڵ وەک دەستەی نوێی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل هەڵبژێردران
ئەوانیش:-
سۆران حەسەن، فەیزییە پەریشان، هێرۆ دانش، ڕەشاد شەرەف، حسێن جەبلی، تەمەر عەبدول.

دواتر لە کۆبونەوەیەکدا دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دیاریکرا بەم شێوەی خوارەوە:-
١- سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەند
٢-فەیزییە پەریشان و هێرۆ دانش سکرتێری ناوەند و بەرپرسی ڕێکخستن
٣- ڕەشاد شەرەف بەرپرسی ڕاگەیاندن
٤- تەممەر گولی . بەرپرسی دارایی
٥- حسێن ئۆزجان، بەرپرسی پەیوەندییەکان

لە کۆتاییدا پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل کرا و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ خواستن.

___

شێوەکاری کورد گوهدار سەلاحەددین و پێشانگایەکی هاوبەش لە ڤێنا

KDC

سیمینارێک بۆ شفا بارزانی رێکدەخرێت

nusar1

سوید: ئافرەتێکی کورد دەبێتە سکرتێری پارتێکی ئەو وڵاتە

nusar1
KDC

FREE
VIEW