KDC

ساتێک ..!


ھەست بەدیار نەمانم دەکەیت..!!
لەمۆڵ و کافتریاکانا بۆم مەگەڕێ
لە خواردنگەکانا سوراخم مەکە
خۆمن ..!
تریقانەوەی دەنگی کچێکی ھەرزەو
ڕوخسارێکی سەرنج ئامێز
بۆ نیگایەک پڕ لەچڵێسی نیم..!!!
یاخود خوانێکی ڕازاوەی
ژەمێک شکاندنی برسێتی
ھیچ کەسێک نیم..!!

کەھەستت بەدەنگی کزەبایەکی
ساردی پایز کرد..!!!
من گەڵایەکی ئاڵتونی زەردی خەزانم
لە بن دارو درەخت و کۆڵان و
شە قامەکانی شارا…!!!
لەحەوشەی ماڵەھەژارو
خانووە قوڕینەکانی دامێنی شارا..!!
لە سەیوان..!
لەبن دار ئەرخەوانێکابێ تەقوایم پێوە دیارە،،،،

چاوبگێرە .. بەسەراپای شارا
لەسەر شەقامی توی مەلیک دەمبینی یەوە
کە با چۆن سەرەوخوار پێش خۆیم دەدا..!!
لەبەردەرکی سەرا
زامەکەی سەردڵی « ئەختەر» م پێ دەپێچێ..!!
بە شەقامی کاوەدا دەمھێنێتە خوارێ
لەبەردەرگای خانووە کۆنەی خۆمان
لەگەڕەکی سەرشەقام دەمکابە تەقول باب و
لەدەرگای ماڵ بەماڵی گەڕەکم پێ دەدات..!!
سەرسام مەبە..!؟
بەم ھەھوو ھەڵکشان و داشکانەی تەمەن
شەکەت و ماندوو نەبووم
ھەرچەندە پەیتا پەیتا ھەڵوەریوم
لەژێر پێی ڕۆژگارا وردوخاش نەبووم..!!!
بمچنەوە…
بە ھەمووی ڕەنگ و بۆی شارەوە
بمخەرەوە نێو مێژوی خۆتەوە..!!!!

پەری عەبدە
٢٨/٧/٢٠٢١
…………………………………………………………………………………* سەرنج : «ئەختەر» ژنە شۆڕشگێڕی شاری سلێمانیە ، کە ڕاپەڕینەکەی بەردەردەکی سەرا لەکاتی گەڕانەوەی تەرمەکەی شێخ مەحمودی نەمردا ، گوللەیەک بەرسنگی دەکەوێت و شەھید دەبێ ، ھاوسەری ھومەنەرمەندی دەنگخۆش و کوردپەروەر « ڕەشۆل» ی گۆرانی بێژە .. پیرەمێردی نەمریش لە سرودی نەوزۆزدا کە دەڵێ « تائێستا ڕووی نەداوە لەتەئریخی میلەتا .. قەڵغانی گوللەسنگی کچان بێ لەھەڵمەتا » ، ئاماژەیە بە شەھیدبوونی ئەختەر

___

شێرکۆ جەلال مامش شێوەکاری کورد .. کۆچی دوایی کرد

KDC

بۆ هەورامان

KDC

توشبووانی پەتایی ڤایرۆسی کورۆنا لە جیهاندا ٢١١ ملیۆن کەسی تێپەران

KDC
KDC

FREE
VIEW