KDC

جۆرجیا: کۆمەڵەیەکی کوردی هاتە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن

کۆمەڵەی کوردی جۆرجیا “ڕوناهی“ لە نامەیەکی فەرمییاندا، کە ئاڕاستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییانکردووە، داوایان کردووە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا درێژە بە کار و خەباتی مەدەنییانەی خۆیان بدەن، کۆنفدراسیۆنیش پێشوازییان لێ دەکات.

لە نامەکەیاندا هاتووە، بە بڕواوە لەم بەشداری کردن و هەماهەنگییە دەڕوانن و پێیان وایە سوود بەخش دەبێت بۆ گشت لایەک و دەکرێ هەنگاوێکی باش بێت بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی کۆمەڵەکەیان.

دیدگا و ئامانجە هاوبەشەکان لە پەیوەندییەکانیان بە کۆنفدراسیۆنەوە لەم ئامانجانە بە دی دەکەن:

  • بەهێز کردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ ڕێکخراو و کەسانی هاوبیر
  • بەشداری کارا و چالاک لە کار و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر
  • سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کۆنفدراسیۆن بۆ پێشخستنی ئەرکەکانیان و هەنگاونان بەرەو سەرکەوتنی زیاتر پێکەوە

لە کۆتاییدا دڵنیایی خۆیان نیشانداوە بە ئەندامییەتیان لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کە سوودی بۆ کۆمەڵەکەیان دەبێت، هاوکات بەهایەک بۆ هەوڵەکانی کۆنفدراسیۆن زیاددەکات.

کۆنفدراسیۆنیش وەک هەمیشە دەرگای واڵا و کراوەیە بۆ گشت ڕێکخراو و کۆمەڵە و سازییەک، کە پرەنسیپەکانی پێکەوە کاردنی لەگەڵ کۆنفدراسیۆن پێباشبێت و بخوازێ لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن درێژە بە خەباتی خۆی بدا، بەم شێوەیە دەکرێ کاری باشتر و هەنگاوی بەهێزتر و باشتر لە کار و خەباتی مەدەنیدا بهاوێژرێت.

کۆنفدراسیۆن بە گەرمی بەخێرهاتنی کۆمەڵەی ڕوناهی دەکات و هیواخوازە پێکەوە بتوانن کاری باش و هەنگاوی باش بەرەو سەرکەوتنی گەورە بنێن.

___

نەرویج:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ئەنەکەسە کۆبوونەوە

nusar1

سویسرا: چالاکوانێکی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەی هەیە

nusar1

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
 

KDC
KDC

FREE
VIEW