KDC

ئەڵمانیا: بە بەشداری شفا بارزانی مەراسیمێک سازکرا

 

بە بەشداری هەریەکە لە سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، سکرتێری کۆنفدراسیۆن و ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی، مەراسیمێک بۆ ڕاگەیاندنی فدراسیۆنێک و نیشاندانی گۆڤاری رەوەند سازکرا.

ڕێکەوتی ٦ی٧ی٢٠٢٤، بە بەشداری شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و سەرۆک و جێگر و سکرتێری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و میوانێکی بەرچاو لە مامۆستا و کەسایەتی رۆشنبیر و هونەرمەند و کۆمەڵە و رێکخراو، کە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاوە هاتبوون، مەراسیمی ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا.

فدراسیۆنەکە وەک فدراسیۆنەکانی دیکە سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەبێت و لە خزمەت زمانی کوردیدا درێژە بە کار و خەباتی خۆی دەدا و لە بواری زماندا ئەرکەکانی خۆی بەجێ دەگەیەنێت.

لە میانەی ڕێوڕەسمەکە و بە نمایشێکی هونەری مناڵانی کورد دەستی پێ کرد و وتاری فدراسیۆن لە لایەن سەرۆکی فدراسیۆنەوە پێشکەش کرا و دواتر ڕێزدار شفا بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد، پاشان ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن وتاری کۆنفدراسیۆنی پێشکەش کرد.

هەر لەو مەراسیمەدا بەرنامە و پلان و کاری ئایندەی ئەو فدراسیۆنە بە وتار و کورتە ڤیدیۆ خرانە ڕوو، هاوکات کۆمەڵێک خەڵات پێکەشی ئەو کۆمەڵە و رێکخراوانە کران، کە لە بواری زمان خزمەتیان کردووە.

لەو نێوەندەدا ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی گۆڤاری رەوەندی ڕاگەیاند و هەرمن ئەحمەد سەرنووسەری گۆڤاری رەوەند، بە وتارێک لەسەر گرنگی و پێویست بوونی ئەم گۆڤارە و هەنگاوەکانی بەرهەم هێنانی بۆ ئامادەبووان باس کرد، کە تێیدا بە ئامادەبوونی شفا بارزانی گۆڤارەکە نیشانی ئامادەبووان درا.

___

سویسرا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆمەڵێ لە چالاکوانان کۆبوونەوە

nusar1

مردن یان دیل ،هێزی دەریایی لە ماریۆپۆل دوایین پەیامی جەنگی ڕاگەیاند

nusar1

تیک تۆک ئەپی خۆی لەسەر بەکارهێنەرانی ئێرانی دادەخات

KDC
KDC

FREE
VIEW