KDC

ناوەندی دوسلدۆرف کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا

بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دوسلدۆرف، لە شاری بوخومی ئەڵمانیا کۆنفرانسی ئاسایی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا.

ڕێکەوتی ٧ی٧ی٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و کۆڤان ئامێدی سکرتێری کۆنفدراسیۆن و شێخ جەزا ئەندامی کۆمیتەی ڕاوێژ، کۆنفرانسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-دوسلدۆرف بەڕێوەچوو.

لە هەمان کاتدا زۆرێک لەو فدراسیۆن و ڕێکخراو و کۆمەڵانەی، کە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین، وەک میوان بەشداربون.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە سرودی ئەی رەقیب و وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دوای بەخێرهێنانی بەشداربووان ، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر عەبدوڵا جندی بەرپرسی ناوەندی دوسلدۆرف ڕاپۆرتی ناوەندی خوێندەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هەموو ئەو کار و چالاکییانەی لە ساڵی ڕابردوو کردوویانن باسکرد.

دواتر بۆ ئەوەی کەشوهەوای کۆنفرانسە جوانتر بکرێت هەردوو هونەرمەندی ڕۆژئاوا زوبێر ساڵح و خانمە هونەرمەند جەمیلە پیری ، چەند بەرهەمێکی هونەری جوانیان پێشکەشکرد.

پاشان وەک دوابڕگە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی نوێی ناوەند کرایەوە و لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا دەستەی نوێ هەڵبژێردران، کە ئەمانەن:
١- عەبدوڵا جندی
٢- گولستان عەرناسی
٣- کوردستان عەلی
٤- گوهار مێمۆ
٥- جان کورد
٦- یوسرا زوبێر
٧- ئێرش ئەحمەد
دوو ئەندامی یەدەک
١- موستەفا سولەیمان
٢- گولستان سولەیمان

___

ڕووسیا ئامادەیە شاندێکی دانوستان بۆ مینسک بنێرێت،یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵە سزاییەکی توندی بەسەر ڕووسیادا سەپاند

nusar1

لە فینلاند هەڵبژاردنی هەرێمەکان بەڕێوەدەچێت و دوو کورد کاندیدن

KDC

لە تاران بە فەڕمی ئاڵای كوردستان هەڵدەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW