KDC

کۆمەڵەیەکی کوردی سەر بە فدراسیۆنی هۆڵەندا فیستیڤاڵێکی تایبەتی سازکرد

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەیەکی سەر بە فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا، فیستیڤاڵێکی فەرهەنگی و کەلتوورییان سازدا، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاوی کوردستانییان ئامادە بوون.

ڕێکەوتی ١٤ی٧ی٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆمەڵەی زۆزانی ئەندامی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا و لە شاری (ئێش ڤایلەر)ی ئەڵمانیا هەستان بە سازدانی فیستیڤاڵێکی کولتوری بۆ عەفرین بە ناوی (ژن ڕەنگی ژیانە)، کە تێیدا بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هۆڵەندا بەشداربوون، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاوی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان و کوردستانی سوور ئامادە بوون.

هەر لە فیستیڤاڵەکەدا دارە سەوزە هەمیشەییەکانی زەیتونی عەفرین دەدرەوشانەوە و بە ئاڵای کوردستان ڕازێندرابوونەوە و بۆن و بەرامی هەموو خواردنە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت عەفرین تێکەڵ بە میوزیک و ستران و هۆزانی ئەو دەڤەرە رەنگینەی کوردان تێکەڵ بووبوو، جل و بەرگی کوردی و هونەرە جوانەکەی لە یەک ئاڵابوون و پێکەوە جوانییەکانی عەفرینیان نیشاندەدا و ژنانی کورد بە میوزیک و گۆرانی و هەڵبەستوان و جل و بەرگ و هونەری شێوەکاری و خواردنی کوردی بەشداربوون.

هاوکات کۆمەڵێ چالاکی جوان پێشکەشکران و دواتر خەڵات درایە بەشێک لەو ژنانەی ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە لە بواری خزمەت کردن بە ژنانی کورد و لەو بوارەدا چالاک بوون

___

هەنگاریا: بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

nusar1

پێنتاگۆن 3000سەرباز ڕەوانەی ئەڵمانیا ،پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەکات

nusar1

کۆریای باکوور موشەکی نوێ تاقیدەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW