KDC

کۆمەڵەی کوردی موردایك لە کۆڕو کۆبونەوەیەکدا

لە بەرواری ٣١ / ٧ / ٢٠٢١ دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی کوردی موردایك لە زەیڤن بێرخن شارەوانی موردایك لە شارۆچکەی کلوندرت بەسەرپەرشتی نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر کۆبونەویەکی تایبەتی ڕێکخست کە ساڵی جارێك ئەنجامی دەدەن سەبارەت بە پلان و بەرنامەی کۆمەڵەی کوردی موردایك وە خاتوو کونی ڤان ئاگن ئەندامی ڕێکخراوی پەناهەندەیی و هیوا عەلی و خاتوو کاڵێ شێخانی و خۆشی بانەیی و ئاشتی گەرمیانی وهێرۆ جەمال ، کەباس لە بەرنامەو چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری ساڵی ٢٠٢١ وە ٢٠٢٢ دەکرد ، کە چ پلان و بەرنامەیەك ڕێك بخرێت بۆ ساڵی داهاتوو وە چۆن بتوانرێت کارە کەلتووریەکان وە ڕۆشنبیریەکان ڕێك بخرێت و ئەنجام بدرێت لە کاتێکدا پەتای کۆڤید ١٩ بۆتە ڕێگر بۆ ئەنجام دانی چالاکی یە کان ، کۆمەڵەی کوردی موردایك لە ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێك چالاکی ئەنجام دا وەکو ڕۆژی ڤالانتاین وە ڕۆژی جیهانی منداڵان و ئافرەتان و سیمینارو کۆڕی هونەری و ساڵانە گرنترین چالاکی کەلتووری ئەنجام دەدات بە ئاهەنگی سەری ساڵ و جەژنی نەورۆز لە ٢١ مارتدا ، بێجگە لە چەندین لە چالاکی تری هونەری و ڕۆشنبیری و کەلتووری ، لەو کۆبونەویەدا کە ساڵی جارێك ئەنجام دەدرێت لەلایەن کۆمەڵەی کوردی موردایک وە ، بۆ پتەوکردن و تێکەڵ بوون لەگەڵ کۆمەڵگای هۆڵەندی و بەرفراوان کردنی چالاکی کەلتووری و ڕۆشنبیری وە ڕەوەندی کورد لەو ناوچەیەدا ، لەو کۆبونەوەیەدا زۆر بۆچوون و پێشنیار و دیدە خرایە بەرنامەی کارو گفتووگۆوە ، نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر باسی لە ڕێکخراوەکەو چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری ساڵانەی کرد کە چۆن ڕەوەندی کورد سوودیان لەو کارو چالاکیانە بینیوە ، وە لە ساڵێکدا چەندین کاریان ئەنجام داوە .
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بە دەستە گشتی ئەندامان وە دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی کوردی موردایك جەختیان لە بەرنامەی نوێ ی ٢٠٢٢ کردەوە کە بتوانن بەرنامەو پرۆگرامی کۆمەڵەکە زۆرترین چالاکی هونەری و کەلتووری و ڕۆشنبیری ئەنجام بدرێت .

___

کۆبووبەوەی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی لە دوو کاتی جیادا ئەنجام دران

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و رێکخراوی کانگا ئاهەنگێکیان سازدا 

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW