KDC

‎ ناوەندی بێرمینگهام بەشداریی سیمینارێکیان کرد

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام بەشدارییان لە سیمیانارێك کرد، كە لە لایەن رێکخراوی ڕۆشنبیرانی كورد لە بێرمینگهام ڕێكخرابوو بۆ مامۆستا هاوكار ڕەفیق لەسەر گرنگی زمانی جەستە و هونەری گفتوگۆ کردن.

شاندی‏ ‎ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهم، کە پێکهاتبوون لە زیرەك ژێدار و فەرەیدون رەزا و دكتۆر موحسین و عادل خەیات، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی مامۆستا (هاوکار ڕەفیق)، بەشداریی كۆڕەكەیان کرد، کە لە بێرمینگهامی ئەو وڵاتە ساز کرابوو.

دواتر لە لایەن دكتۆر موحسین خەڵات بەخشرایە بەشداربوویەک لەپای خزمەت و كاركردنی بۆ ڕەوەندی كوردستانی، پاشان زیرەك ژێدار وتارێکی لەسەر پەیوەندی و گرنگی زمانی جەستە پێشكەشی ئامادەبووان كرد، كە بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.

مامۆستا هاوكار پسپۆڕ و شارەزاییەكی تەواوی هەیە لە بواری زمانی جەستە و هونەری گفتوگۆ كردن و ڕاهێنەری باوەرپێکراوی (زمانی جەستە و پەیوەندیی کردنە) لە (پەیمانگەی ئەمریکی بۆ فێرکردنی جێبەجێ کاری- ڕێکخراوی NLP بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری) و توێژەر لە (زانکۆی سلێمانی) و خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بواری حوکمڕانی باش لە (پۆڵەندا). هەروەها ئەزموونی زیاتر لە (٥٠) کۆرس و سەدان سیمیناری لە کوردستان لە بوارەکانی (زمانی جەستە، هونەری گفتوگۆکردن و وتاربێژیی)دا هەیە. نووسەری کتێبی (هونەر و ئەتەکێتی گفتوگۆکردن)ە، کە لە ماوەی سێ ساڵدا، (٥) جار چاپ کراوەتەوە،

پاشان خەڵاتی رێز و وەفا لە لایەن ڕێكخراوی ناوبراوەوە پێشکەش بە مامۆستا هاوکار کرا.
جێی باسە، ناوەندەکە سوپاس و پێزانینیان بۆ گۆڤەند و رێکخراوەکەی هەبوو، کە لە ڕێی ئەو جۆرە سیمینارانەوە خزمەتی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن.

___

ئێران کوردێکی باکوور دەکوژێت

KDC

بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند

KDC

ئێران و تاڵیبان کۆبوونەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW