ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ٩ی٢٠٢٤بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، فدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی ئەمریكا سەركەوتووانە دامەزرا.
سەرەتا نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و كۆبونەوەكە بە راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستیپێکرد.
پاشان رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆن؛ وێڕای گەیاندنی سڵاو و رێزی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی و دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن، ریزبەندی کۆبوونەوەکەی خوێندەوە، کە بریتیی بوو لە:
١. تاوتوێکردنی بەرنامە و تێكۆشانی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا
٢. ئەرک و بەرپرسیاریی فدراسیۆن
٣. ئامادەکارییەکان بۆ پێکهاتنی دووهەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆن لە مانگی ١٢دا لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا
پاشان ئامادەبووان بە وردی لە پەیوەندی لەگەڵ خاڵەکانی کۆبونەوەدا دید و روانگە و پێشنیارەکانی خۆیان خستە بەرباس و لەم پەوەندییەدا قسە و باسێکی بەرپرسانە و دڵسۆزانە هاتنە ئاراوە.
دواتر هەر یەكە لە:
مەسعود عەباس
جانا دەمیجەر
رۆزیتا کەریمی
غەریب حاجی
سامی ئەحمەد
بە ئەندامی سەرەكی دەستەی بەڕێوەبەری فدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە ئەمریكا و ئیبراهیم زەنگەنە و سەمیان قازی بە ئەندامانی یەدەک ( جێگر )دیاریكران.
پاشان مەسعود عەباس بە سەرۆك و جانا دەمیجەر بە جێگری سەرۆك هەڵبژێردران.
شیاوی باسە، كە كۆی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی پێشتر لە لایەن ناوەندەكانی خۆیانەوە هەڵبژێردرابون.