KDC

بەلجیکا: حاکمی شاری لۆڤین پەیوەندی خۆیان و سەرۆک وەزیرانی کوردستان بە گرنگ وێناکرد

فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا مەراسیمێکی بۆ سەرخستنی کاندیدێکی کورد ڕێکخست، کە تێیدا چەندین کەسایەتی سیاسی و حاکمی شاری لۆڤین بەشدار بوون.

ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا مەراسیمێکی بۆ سەرخستنی کاندیدی کورد خاتوو سەیران زاویتەیی لە شارەوانی شاری لۆڤین(Leuven) رێکخست.
لەو مەراسیمەدا  چەندینکەسایەتی  سیاسی و بەربژێری پارتی CD&V، هەروەها حاکمی شاری لۆڤین کارل دولیس و ئەندامانی ئەو پارتە بەشداربوون.

سەرەتا کارل دفلیس حاکمی شاری لۆڤین وتاری خۆی خوێندەوە و باسی لە سەر گرنگی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەت سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی. دواتر سەرۆکی فدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی جیهانگیر عالی دۆڵەمەری وتارێکی بە هەر دوو زمانی هۆڵەندی و کوردی خوێندەوە و باسی لە گرنگی پاڵپشتی کردنی کاندیدە کوردەکانی ئەو وڵاتە کرد و داوای لێکردن یارمەتیدەری هەموو گەلانی ئەم شارە بن بە بێ جیاوازی، جەختیشی لەوە کردەوە، کە دەبێ وەک هەمیشە ڕوخساری گەلی کورد لە جیهان بە هێمای ئاشتی بمێنێتەوە.

شایانی باسە، خاتوو سەیران زاویتەیی کچە شەهیدێکی خاکی پیرۆزی کوردستانە، کە چەندین ساڵە لە پێناو ناساندنی گەلەکەمان لە ناو کۆمەڵە مەدەنییەکاندا، خەبات دەکات و داکۆکیکاری مافی ئافرەتانیشە.

___

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئێران : ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت

KDC

ماوەی وەرگرتنی سێیەمین ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW