KDC

سوید: ئاهەنگی حەوتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی سازکرا

حەوتەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن کوردانی دیاسپۆرای سوید بەرزنرخێندرا و تێیدا ئاهەنگێکیان سازکرد و پیرۆزبایی خۆیان لە گشت گەلی کورد و بە تایبەتی لە سەرۆک  مەسعود بارزانی کرد.

لە 21ی ئەیلوولی 2024، ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-سوید بە هاوکاری لەگەڵ فدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان و كۆمیتەی هاوكاری، بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان ئاهەنگێكی جەماوەرییان سازدا.

لەو ئاهەنگەدا ژمارەیەکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردستانیی تێیدا بەشدار بوون، هاوکات وتاری  چەندین کەس و لایەن  پێشكەشکران، کە بریتی بوون لە:

– وتاری فدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانییەکان لە لایەن بەرزان كۆچكایا
– وتاری ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-سوید لە لایەن بەرپرسی ناوەندەکە سەلام كوردە
– وتاری كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كوردستانی لە لایەن عومەر سۆران
-وتاری سۆسیال دیموکراتی سوید لە لایەن قادر كاسرگە

هەر لەو ئاهەنگەدا چەند هونەرمەندێكی دەنگخۆش ئاهەنگەكەیان ڕازاندەوە، کە بریتی بوون لە:
جودی فەقێ، عەلی محێدین، نارین فەقێ، پرشنگ توانا، زیلان دەرمان و هەروەها دیجەی كوردۆ و موسیكژەن ئاراس.

شایانی باسە، ئاهەنگەكە لە لایەن هەر دوو پێشكەشكار کوردۆ باکسی و ئاسۆ موکریانی بەڕێوەبرا.

___

بەریتانیا: بۆ رێگری لە کۆچبەران پڕۆژە یاسایەکی توند ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت

KDC

کۆمپانیای نۆکیا ڕوسیا بەجێدەهێڵێت

nusar1

فلیمکاری کورد کەی بەهار ..و .. بە جیهانی کردنی کارە هونەریەکانی

nusar1
KDC

FREE
VIEW