KDC

پەرلەمانی ئەوروپا: ستایشی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا دەکات

دوای ئەوەی فدراسیونی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا نامەیەکی فەرمییان لەسەر پڕۆژە یاسای باری کەسێتی ئێراق دایە پەرلەمانی ئەوروپا و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکە لەسەر پێشلەکردنی مافە بنەڕەتییەکامی مافەکانی مرۆڤ بوو ، پەرلەمانی ئەوروپا داوای ڕەتکردنەوەی تەواو و دەستبەجێی پڕۆژە یاسایی کەسێتی ئێراق دەکات.

رۆژی پێنجشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق دەکات ،  کە بە تەواوی و دەستبەجێ هەموارەکانی یاسای باری کەسێتی ڕەتبکاتەوە. ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا هۆشداریدەدەن لە دەرئەنجامەکانی ئەم پرۆژە یاساییە ، کە پێشێلکردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێراقە سەبارەت بە مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان نیشان دەدات .

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ستایشی هەموو ئەو پەرلەمانتارە ئافرەتانەی کەدژی یاساکەبون دەکات و هەروەها ستایشت هەموو ئەو ڕێکخراوە ناحکومیی و چالاکوانانەدەکات ، لەنێوەندیانە فدراسیۆنی ڕەوە ندی کوردستانی لە بەلجیکا ، کەدژی ئەم یاسایە چالاک بون

___

ژمارەیەك پەنابەر بە “نامرۆڤانە” دیپۆرت دەكرێنەوە

KDC

ناوەندی بێرمینگهام چالاکییەکی بۆ پەنابەرە کوردەکان ئەنجامدا

nusar1

وێڕای ناڕەزایەتی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا، زانایەکی بکوژی عێراقی مافی مانەوە وەردەگرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW