شاندێکی فدراسیۆنی ژنانی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە تۆڕی نێودەوڵەتیی G100 دەکەن، ئەوەش بۆ ئامانجە هاوبەشەکانیان و پشتگیری لە کارەکانیان.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی٩ی٢٠٢٤، شاندی فدراسیۆنی ژنانی ڕەوەندی کوردستانی، کە پێکهاتبون لە شیرین زەکی و شەرمین بۆزارسلان ئەندامانی دەستەی کارگێڕی فدراسیۆنی ژنان، میدیا حەسەن بەرپرسی کۆمەڵەی ستۆکهۆڵمی ژنانی ڕەوەندی کورد بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕی نێودەوڵەتیی G100یان کرد، هاوکات G100 ئامادەیە لەگەڵ فدراسیۆنی ژنانی ڕەوەندی کوردستانی هاوکار بن.
لە پەیجی فەرمیی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی تۆڕی ناوبراو هاتووە، دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕەکە خۆشحاڵییان بۆ بەشداری شاندی فدراسیۆنی ژنان دەربڕیوە , وەک ڕاوێژکاریش لە تۆڕەکەیان ئەرکیان پێسپێردراوە، هەروەها ستایشی شاندی ناوبراویان کردووە و ئامادەشن لەگەڵ فدراسیۆنی ژنانی ڕەوەندی کوردستانی هاوکار بن.
جێیباسە، تۆڕی نێودەوڵەتیی G100 لە لایەن ژن و مێردێکی هیندییەوە دامەزراوە و لە 100 ژنی سەرکردە پێکهاتووە، کە هەندێکیان پێشتر بەرپرسیارییەتی گرنگیان لە بەڕێوەبەری دەوڵەت هەبووە، ئێستاش لە نێوەندی ئەو تۆڕەدا هەر یەکەیان بەرپرسی باڵێکی تایبەتن، هەروەها جێبەجێکاری کۆمەڵگا یەکسانەکان، کە G100 بەرپرسانیان لە سەدان وڵاتدا هەیە. ئامانجی سەرەکی ئەم تۆڕە، ژن و پیاو مافی دەرفەتی یەکسانیان هەبێت، ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا بەشدار بن. باوەڕیان بە ئێستا هەیە بۆ کاری گشتگیر نەک سەد ساڵی دواتر.