KDC

کۆنفدراسیۆن داوایەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکات

 

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، داوا لە سەرجەم کوردانی تاراوگە دەکەن، کە لە ڕێی ئەو دیکۆمێنتانەی هەیانە دەتوانن بەشداری پڕۆسەکە بن، بەو پێیەی ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە.

دەقی پەیامەکە:
سەرژمێریى گشتیى دانیشتوانی عێراق و تێیدا هەرێمی کوردستانیش لە یەککاتدا و لە ڕێکەوتی 20 و 21ى ئەم مانگە دەکرێت، لە ڕووانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی مێژوویی بەرامبەر بە گەلەکەمان و پرسە ڕەواکەی، بێ گومان ئەم سەرژمێرییە گرنگە بۆ بە دیارخستنی پێگەی کورد و هەنگاوێک بۆ ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی کورد دیاری بکرێت، ئەمەش بۆ عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیش بایەخی خۆی هەیە، بۆیە بە گرنگی دەزانین کوردستانییانی تاراوگە لە گرنگی خۆ تۆمارکردن و بەشداربوون لەو پڕۆسەیە بۆ ئەوەی بتوانین لەم هەنگاوەش پێگەی کورد وەک ئەوەی هەیە نیشان بدەین.

بۆیە داوا لە کوردانی دیاسپۆرا و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین، کە لەو سەرژمێرییە خۆیان بێ بەش نەکەن و بتوانن لەو ڕێکەوتەی دیارییکراوە لە شارەکانی خۆیان بن و لەو سەرژمێرییە خۆیان و خێزانەکانیان تۆمار بکەن.

بە پێی ئاماژەکان، ئەو کوردانەی دیاسپۆرا دیکۆمێنتی پێویستیان هەیە و دەکرێ لە ڕێگای ئەو دیکۆمێنتانەوە و لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە هەرێم خۆیان تۆمار بکەن،
ئەمەش ئەرکێکی گرنگ و نیشتمانییە و پێویستە بەهەند وەربگیرێ و هیوادارین کوردستانییانی دیاسپۆرا بەدەم ئەم داواکارییەمانەوە بچن و بە ئەرکێکی نیشتمانی وەریبگرن.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
12ی11ی2024

___

پۆڵەندا بە درێژایی سنوورەکەی لەگەڵ بیلاروس دیوار دروست دەکات

KDC

جنێف : کۆنفرانسی لوتکەیی زانستی دیپلۆماسی بەرێوەدەچێت

KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە ڤیستیڤاڵی فەرهەنگی و کلتوری کوردی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW