KDC

ناوەندی رەوەندی کوردستانی -برۆکسل کۆنفرانسی خۆی بەست

 

بە ئامادەبونی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا، ناوەندی ئەو وڵاتە کۆنفرانسی خۆیان سازدا و تێیدا دەستەیەکی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد.

رێکەوتی ٢٥/١١/٢٠٢٤، بە ئامادەبونی جیهانگیر  عەلی دۆڵەمەڕی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا، لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران.

پێشەکی بە سروودی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستیپێکرد، پاشان جیهانگیر دۆڵەمەڕی باسی لە سیاسەت و کارنامەی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، کە بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی کوردستانیان تێدەکۆشێ، هاوکات کارکردن لەسەر زیادکردنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ گەلی کورد بێ جیاوازی.

دوای تاوتوێکردنی پرسە تایبەتەکانی ڕەوەندی کوردستانی، دەستکرا بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێی ناوەند، کە بریتین لە:

ئاترانیک شاهین بەرپرسی ناوەند
سەفەر عەبدولڕەزاق بیتکاری جێگری ناوەند
خاتوو نەسرین سەراوی سکرتێری ناوەند
قەهار محەمەد سەلیم بەرپرسی رێکخستن
رافائیل ئابرۆ بەرپرسی دارایی
کاروان عەبدوڵا بەرپرسی پەیوەندییەکان
شوان مستەفا بەرپرسی کۆمەڵایەتی و گەنجان
وەلید شاهین بەرپرسی راگەیاندن

___

ڕێکەوتنی نهێنی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ئاشکرا دەکرێت

KDC

هونەرمەندی کەمانچەژەن گۆران ئیراهیم خەیات سەردەمی زێڕین لەدەستی ئەم هونەرمەندانەوە مۆمی خۆی داگیرساند

KDC

ئەوروپییەک لە وڵاتی کوردان بە کرمانجی کەوتە بازارەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW