کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ بە هاناوەچوونی خوشک و برا کوردەکانمان لە ڕۆژئاوا، کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی ساز دەکات، بۆیە داوا لە سەرجەم کوردانی کوردپەروەر دەکەن، لە ڕێی ئەم لینکەی سەرەوە هاوکارییەکانیان بگەیەنن و ئەوانیش لە ڕێی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەیگەیەننە ئەو کوردانەی بە هۆی ململنێکانی سوریا ئاوارە بوون.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بۆ پاڵپشتی و بەشداریکردن لە هاوخەمی خوشک و براکانمان لە ڕۆژائاوا، کە بە هۆی ململانێکانەوە لە سوریا تووشی ئاوارەبوون دەبن، ئەم کۆکردنەوەی پارەیە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە ڕێکخراوە.
بەخشینەکانتان دەتوانن کاریگەرییەکی بەرچاو دروست بکەن و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی سەرەوە بەشداری بکەن. کاتێک کە پارە کۆدەبێتەوە، سەرجەم هاوکارییەکان ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی، ھەر بۆیە ئەم ڕێگایەمان ھەڵبژارد تا ساناتر ھاوکارییەکانتان بگاتە ئەو کەسانەی، کە ئاوارەبوون.
نزاکانمان بۆ سەلامەتی خوشک و براکانمانە لە ڕۆژئاوا
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
19ی12ی2024