عەلی جمال
به‌ر ئه‌وه‌ی له دایک بین کڵێشه‌یه‌ک ئاماده‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌و ویستی خۆماندا ناو ناسنامه‌و زمان و بیروباوه‌ڕو ئاین و داب ونه‌ریت ئاراسته‌کانی گه‌شه‌کردن و فێرکردنمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت ،ئێمه هه‌موو به‌رهه‌می ئه‌م سه‌رده‌م و رۆژگار‌و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووری و رۆشنبیریه‌ین که تیایدا چاومان هه‌ڵهێناوه‌و قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نمان به‌سه‌ر بردووه ،له کۆمه‌ڵناسیدا به‌مه ده‌ڵێن پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی واته گۆڕینی بوونه‌وه‌رێکی بایۆلۆژی وه‌کو نه‌وه‌و بێچووی هه‌ر زینده‌وه‌رێکی تر بۆ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی فێر بێ و هه‌ست به ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانی بکات و له ناو کۆمه‌ڵگادا بژیت ،ئه‌مه‌ش به کۆنترۆڵکردن و به‌رزه‌فتکردنی تاک ده‌کرێت ،له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه سه‌یر پێناسه‌کانی ئه‌م چه‌مکه :
یه‌که‌م : کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه‌ی جۆراو جۆر کراوه‌و نه‌توانراوه له پێناسه‌یه‌کی گشتگیردا کۆبکرێته‌وه چونکه
أ-به پێی ئاراسته هزریه‌کانی ئه‌و زانستانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یان وه‌رگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تی به‌شێکی زۆری زانسته مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بووه وه‌کو ده‌رونناسی و کۆمه‌ڵناسی و ده‌رونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤناسی و ئاین و …هتد .
ب-له‌یه‌ک زانستیشدا بۆ نمونه له کۆمه‌ڵناسیدا به پێی جیاوازی گۆشه‌نیگاو تێڕوانینی زاناکان پێناسه‌کانیش له‌یه‌کتر جیاواز بوونه ،له نێوان تێڕوانینی واقعی و تێڕوانینی ئایدیالیدا دابه‌شبووه یان پێناسه‌کانی کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی به پێی قۆناغه میچژووییهکان بوچ پێناسه‌ی زانا به‌راییه‌کانی کۆمهڵاناسی و زانا نوێیه‌کانی کۆمه‌ڵناسی پۆلێن کراوه .
ج-جگه له‌مانه‌ش به هۆی ته‌واو دیاری نه‌کردنی سنوور‌و مه‌یدانی کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌و پێیه‌ی پرۆسه‌یه‌که رهههندو ناوه‌ڕۆکی جیاواز‌و جۆراو له خۆ ده‌گرێت ئیتر پێناسهکانیشی زۆر‌و جۆراوجۆرن .
بۆ نمونه ده‌کرێ به پێی قۆناغه مێژووییه‌کان پێناسه‌ی زانا به‌راییه‌کان واته کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و زانا نوێ و هاوچهرخانهکان وه‌ربگرین یان به پێی پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندی پێناسه‌ی بواری کۆمه‌ڵناسی و مرۆڤناسی وپێناسه‌ی بواری سایکۆلۆژی وه‌ربگرین .
له فه‌رهه‌نگی مرۆڤناسیدا پێناسه‌ی کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی وا کراوه (بریتیه له درێژه پێدانی سیسته‌م و ئارامی له کۆمه‌ڵگادا له میانه‌ی ئامرازگه‌لێکی جۆراوجۆره‌وه که کۆمه‌ڵایه‌تیانه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه وه‌کو سزادان و ته‌شقه‌ڵه‌و سوکایه‌تی پێکردن و ره‌خنه لێگرتن و هاندان و پاداشت و ستایشکردنه‌وه هه‌تا تاک و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌ماهه‌نگ و ته‌با بن ) له کۆمه‌ڵناسیشدا چه‌ندین پێناسه‌ی بۆ کراوه هه‌ندێک له‌و پێناسانه ده‌خه‌ینه‌روو( ):
یه‌که‌م پێناسه‌ی زانا به‌راییه‌کان :له ناوپێناسهی زانایانی کۆمه‌ڵناسیدا پێناسه‌ی واقعی و پێناسه‌ی ئایدیاڵیمان هه‌یه له ناو پێناسه واقعیه‌کاندا پێناسه‌که‌ی زانای ئه‌مریکی ئه‌دوارد رۆس (1886-1951)به نمونه دێنینه‌وه که به زانایه‌کی ده‌روناسی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵناسیش داده‌نرێت و خاوه‌نی (28کتێبه)له‌م بوارانه‌دا له کتێبێکیدا به ناونیشانی (کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی )له ساڵی 1901 ده‌ڵێت (کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی پرۆسه‌یه‌کی به‌رزه‌فتکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌مه‌به‌ست و ئامانجداره ،هێزێکی خۆ پارێزی توندی هه‌یه ناکرێ په‌راوێز بخرێت له پرۆسه‌ی درووستبوونی ئارامی و جێگیری له کۆمه‌ڵگاکاندا) ده‌بینین له‌م پێناسه‌یه‌دا رۆس کاریگه‌ری ناراسته‌وخۆی هه‌ر ره‌گه‌زێکی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی به دوور گرتووه ،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر ره‌گه‌زێکی ئاکاری یان ده‌رووناسی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌فتار به دور گرتووه ،به‌ڵام وشه‌ی به‌رزه‌فتکردنی (سیگره)ی به مانای جیاواز به‌کارهێناوه کاتێک قسه‌ی له‌سه‌ر غه‌ریزه‌ی به کۆمه‌ڵ بوونی مرۆڤ و هاوبه‌شی ویژدانی ودادپه‌روه‌ری و هه‌ستی ئه‌ندامی کردووه ناوه‌رۆکێکی سایکۆلۆژی داوه‌ته ئه‌م وشه‌یه ،به‌ڵام کاتێک قسه‌ی له‌سه‌ر سروشتی چاکه‌خوازی مرۆڤ کردووه و ئامرازه‌کانی به‌رزه‌فتکردنی له‌وه‌وه وه‌رگرتووه ناوه‌رۆکێکی ئاکاریانه‌ی داوه‌ته وشه‌ی به‌رزه‌فتکردن که‌چی کاتێکیش قسه‌ی له‌سه‌ر رای گشتی و یاسا‌و ئاین و په‌روه‌رده‌کردن و داب ونه‌ریت کردووه ناوه‌رۆکێکی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی داوه‌ته به‌رزه‌فتکردن .
هه‌روه‌ها زانای ئه‌مریکی ولیه‌م گراهام سمنهر (1840-1910)له کتێبێکیدا به ناونیشانی (دابه میللیه‌کان) ده‌ڵێت داب ونهریتیه میللیه‌کان ده‌بنه رێکخه‌ری نه‌وه‌کانی ئاینده‌و پابه‌ندی ده‌بن به‌مه‌ش تا راده‌یه‌کی زۆر کاربۆ کۆنترۆڵکردنی ره‌فتاری تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشت به هیچ یاسا‌و فه‌رمانێک نابه‌ستن، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر تاک تا په‌یڕه‌ویان بکات ، ده‌بینین به‌لای ئه‌م پێناسه‌وه یاسای فه‌رمی و دانراو هیچ رۆڵێکی له کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵگادا نیه ، رۆڵی به‌ها کلتووریه‌کان و رای گشتی و ئامرازه‌کانی پێگه‌یشتنی نوێی په‌راوێز خستووه .
ههروههاچارلس کولی له کتێبێکیدا به ناونیشانی (پرۆسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی) که له‌ساڵی 1918 بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت (کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له جه‌وهه‌ردا کۆنترۆڵکردنێکی خودیه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه ،چونکه خودی کۆمه‌ڵگا خۆی کۆنترۆڵکهرهو هه‌ر خۆشی له هه‌مان کاتدا کۆنترۆڵکراوه ،کۆمه‌ڵگا توانایه‌کی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ درووست‌کردنی خودی به‌رزه‌فتکردن )
ره‌نگه کورترین پێناسه بۆ کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه‌که‌ی کارڵ مانهایم بێت ،له پێناسه‌ی کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ڵێت بریتیه له نه‌خشه‌و پلانێکی ئه‌قڵانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌قڵانی نین .
به‌ڵام له رووی مێژووییه‌وه یه‌کێک له پێناسه نوێیه‌کان پێناسه‌که‌ی (هۆڵنج شید)ه ده‌ڵێت (کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له کۆی ئه‌و کارڕایی و به‌ها سه‌پێنراوانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ر تاکێکی دیاریکراو له کۆمه‌ڵگادا به تاکه‌کانی تر‌و به بیروبۆچوون و گروپ و چینه‌کانی تر‌و دوواتر به ته‌واوی کۆمه‌ڵگاوه دیاری ده‌که‌ن)
دووه‌م : پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی :
له راستیدا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و دیاردانه‌ی ئێستا هه‌ن و ئه‌وانه‌ش که له رابردوودا هه‌میشه هه‌بوون ،یه‌کسه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه که په‌روه‌رده بریتی بووه له هه‌وڵ وته‌قه‌ڵایه‌کی به‌رده‌وام ویستوویه‌تی شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی جیهانبینی و هه‌ستکردن و کارکردن به‌سه‌ر مناڵ‌دا بسه‌پێنێت ،ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵ وتهقڵایه نه‌بووایه مناڵه‌که خۆبه خۆ ئه‌مه‌ی لا درووست نابوو،هه‌ر له چرکه ساته‌کانی ژیانی به‌راییه‌وه ئێمه مناڵه‌که ناچار ده‌که‌ین له کاتێکی دیاریکراودا بخوات و بخواته‌وه‌و بخه‌وێت ،هه‌روه‌ها ئیجباری ده‌که‌ین پاک وخاوێن و ئارام و گوێ رایه‌ڵ بێت ،دوواتر فشاری ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی فێر بێت چاودێری مافی که‌سانی تر‌و رێز له داب ونه‌ریته‌کان بگرێت ،پێویستیه‌کانی کارکردن فێر بێت ،….هتد ئه‌گه‌ر به پێی رۆژگار‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی مناڵه‌که‌دا هه‌ست کردنی به‌م کۆت و به‌ندانه لا نه‌مێنێت ،هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م کۆت وبه‌ندانه ورده ورده گه‌یشتوونه‌ته ئاستی جۆرێک له داب وره‌وشت و بیروباوه‌ڕی ناوه‌کی ئیتر پێویست به کۆت وبه‌ند نه‌کات , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆت وبه‌نده‌که هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و داب ونه‌ریته‌کان جێی ناگرنه‌وه، چونکه هه‌میشه ئه‌و وه‌ک سه‌رچاوه‌ی داب و نه‌ریته‌کان ده‌مێنێته‌وه‌و له‌و وه‌رده‌گیرێن .ئه‌وه راسته به پێی بۆچوونه‌که‌ی (هێربه‌رت سپنسه‌ر) په‌روه‌رده‌ی ئه‌قڵانی ده‌بێ ئه‌م جۆره میتۆده ره‌تکاته‌وه، وازبێنێت با مناڵ به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکات ، به‌ڵام ئه‌م تیۆره په‌روه‌رده‌ییه له لایه‌ن هیچ گه‌لێکی ناسراوه‌وه نه‌خراوه‌ته بواری جێ به‌جێ کردن و پیاده نه‌کراوه بۆیه ده‌بی ته‌نیا وه‌کو گوزارشتکردنێک له رای که‌سی قبوڵ بکرێ نه‌ک وه‌کو راستیه‌ک بکرێ له به‌رامبه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌یی پێشوودا به‌کاری بێنین ،ئه‌وه‌ی وا ده‌کات ئه‌م دیارده‌یه سوودێکی تایبه‌تی هه‌بێ ئه‌وه‌یه ئامانجی په‌روه‌رده بریتیه له به کۆمه‌ڵایه‌تی کردنی نه‌وه‌ی مرۆیی ، له‌به‌رئه‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌کردن شێوه‌یه‌کی بچوککراوه‌ی مۆدێلی مێژوویی ئه‌و رێگه‌یه‌مان ده‌داتێ که ئه‌م بوونه‌وه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له‌سه‌ر درووست بووه ، ئه‌م فشاره به‌رده‌وامه‌ی رووبه‌رووی مناڵه‌که ده‌بێته‌وه ،بریتیه له‌و فشاره تونده‌ی له لایه‌ن ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یه‌وه ده‌کرێته سه‌ری تا به هه‌مان وێنه‌و مۆدێلی تایبه‌تی ژینگه‌که خۆی ده‌ری بکات ،له‌م پێناوه‌شدا دایکان وباوکان و مامۆستایانیش ته‌نیا که‌ره‌سته وئامرازێکن بۆ هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجه.
وشه‌ی پێگه‌یاندن بۆ یه‌که‌م جار له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا له ساڵی 1828 به‌کار هات مه‌ست له‌م وشه‌یه‌ش ئاماده کردنی تاک بوو تا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌یدا کار لێک بکات و توانای ژیان و لێڕاهاتنی هه‌بێت بۆیه پێگه‌یاندن بریتیه له ته‌ڵقینکردنی تاک به به‌هاو پێوه‌رو چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی به شێوه‌یه‌ک رابهێنرێت له ئاینده‌دا کۆمه‌ڵێک رۆڵ بگێڕێت شێوازی ره‌فتاری رۆژانه‌ی دیاری بکات .
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامرازی دیاریکردنی ره‌فتاری رۆژانه‌ی تاکه بۆیه به چه‌مکێک له چه‌مکه‌کانی زانستی ده‌رووناسی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ،واته پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه له رێگه‌یه‌وه پێکهاته ده‌روونیه‌کانی تاک داده‌مه‌زرێت و په‌ره‌ده‌سێنێت ،ئه‌میش به فێرکردن له میانه‌ی خێزان و که‌ناڵه‌کانی تری پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تا ئه‌م تاکه له‌گه‌ڵ که‌لتوورو شارستانیهتهکهیدا هه‌ڵ بکات و توانای ژیانی هه‌بێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌یدا ،یاساکانی و رێ ورهسمهکانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی جێ به‌جێ بکات و له‌گه‌ڵ تاکه‌کانیدا کارلێک بکات ،ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ته‌واوی ته‌مه‌نی هه‌ر تاکێک ده‌گرێته‌وه ،واته هه‌ر له دایک بوونه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات هه‌تا مردن به‌رده‌وامی هه‌یه( ) .
به‌ڵام به‌کارهێنانی نوێی پێگه‌یاندن پشت به تیۆره‌کانی چوار زانای به‌ناوبان ده‌به‌ستێت ئه‌وانیش یه‌که‌م فرۆیده (1856-1939)که پێی وایه تاک رێ وره‌سم و رێنماییه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی له میانه‌ی خودیه ئاکاریهکهیهوه یان منی باڵاوه (Super ego) وه‌رده‌گرێت . دووه‌م هیربه‌رت مید (1863-1931)جه‌خت ده‌کاته گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌رکی خوده‌وه هه‌یه له پرۆسه‌ی پێگه‌یاندندا .سێیه‌م چارڵس کولیه (1864-1929) له‌و باوه‌ڕه‌دابووه که په‌یوه‌ندیه‌کانی گروپه سه‌ره‌تاییه‌کان بنچینه‌و بناغه‌ن له درووست بوون و گه‌شه‌کردنی ئاکاره سه‌ره‌کیه‌کاندا لای تاک وه‌کو دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی و ئه‌مانه .چواره‌م زانایه‌که به ناوی (بیجت) ده‌ڵێت هه‌میشه پرۆسه هێماییه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی لۆژیکی به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک و له‌سه‌رخۆ له کارلێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه وه‌رده‌گیرێن و درووست ده‌بن .
به‌ڵام گرفته‌کانی تیۆری پێگه‌یاندن له‌باره‌ی ئه‌م بابهتانهوهن :
1-که‌سه‌کان و ئه‌و ئامێر‌و که‌ره‌ستانه‌ی بۆ پێگه‌یاندن به‌کاردێن .
2-توانای تاکه‌کان له وه‌رگرتنی شاره‌زایی و زانیاری و فه‌رمانه‌کاندا که پرۆسه‌ی پێگه‌یاندن ده‌یانخوازێت .
3-جیاوازیه تاکیه‌کان له وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنه‌وه ئه‌میش وه‌کو جیاوازیه‌کانی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زو زیره‌کی و ته‌ندروستی ئه‌قڵی و ئه‌ندام بوون له گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا .
4-پێگه‌یاندن و کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی .