رەحیم رەشیدی ناسراوە بە مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی
پەیوەندییەکان، ئەندامی کۆمیتەیی ڕێڤەبەری كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، لە نزیكەوە چاوی بە ئەكتەری ناسراوی ئەمریكایی پاریس هیڵتۆن کەوت . لەو دیدارەدا رەحیم رەشیدی باسێكی كورتی لەسەر دۆخی كوردستان بە گشتیی، ڕۆژئاڤای كوردستان بە تایبەتی هێنایە ئاراوە.
مستەر كورد بە بیری هێنایەوە كورد هۆكاری سەقامگیرین لە نێوچەكەداو وێرای شەری تیرۆر ڕێز لە مافی كەمایەتییەكان و ئازادی ئایین دەگرن، ناوبراو داوای لەو ئەكتەرە نێودەوڵەتییە كرد كە لە چالاكییەكانی خۆیدا بایەخ بە پرسی كورد بدات…
خانمە ئەرکتەری ئەمریکی پاریس ھیڵتۆن خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە دەربڕی.
بۆ زانیاری خوێنەران : پاریس هیڵتۆن كەسایەتییەکی میدیایی ئەمریکییە، بازرگانە، چالاکوانی مافی منداڵان، کەسایەتی کۆمەڵایەتی، ئەم خانمە ناودار ھەروەھا نمایشکاری مۆدێلیستە و گۆرانیبێژو ئەکتەرەیشە ، نەوەی گەورەی (کۆنراد هیڵتۆنە )کە دامەزرێنەری هۆتێلەکانی هیڵتۆنە.