KDC

كچێكی ئێزیدی دوای سێ ساڵ لە  رفێندرانی رزگار دەکرێت

سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای نەینەوای عێراق رایدەگەیەنێ، کە هێزەكانیان توانیویانە كچێكی ئێزیدی لە دەست تیرۆرستانی داعش رزگار بكەن، كە تەمەنی 21 ساڵە و بەسەلامەتی بیگەڕێننەوە نێو خانەوادەكەی خۆی.

سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای نەینەوای عێراق، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەووەتەوە، کە لە لە ئۆپراسیۆنێكدا هێزەکانیان توانیویانە لە نزیك سووریا، بیسان خەلیل ئیسماعیل، كە كچێكی ئێزیدییە لە دەست داعش رزگار بكەن، ئەو کچە لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێنراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەو كچەی ئازادكراوە ٢١ ساڵە و لەو ماوەیەدا لە لایەن خێزانێكی توندڕەو دەستبەسەر بووە و ئێستا بە سەلامەتی گەڕێنراوەتەوە نێو خانەوادەكەی خۆی.

تێبینی: وێنەكە بيسان و بەهجەتی برای

___

پینتاگۆن : بەردەوام دەبین لە پیرەوی خۆبەدوورگرتن لەگەڵ هێزەکانی روسیا لە سوریا تاهیچ پیکدانێک نەبێت

KDC

یاریەکانی خولە ناوخۆیەکانی ئەوروپا

nusar1

پۆتین :ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوا دەبێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW