KDC

ساڵيادى داگيركردنى كوه‌يت له‌لايه‌ن رژێمی پێشووی عێراق

ئەمڕۆ 2ى ئاب، 30 ساڵ بەسەر داگیركردنی كوه‌يت لەلایەن حكوومەتی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت.

لە 2ی ئابی ساڵی 1990 سەددام حوسێن، سەرۆك كۆماری رژێمی پێشووی عێراق فەرمانی هێرشكردنە سەر كوه‌يتی دەركرد و داگیری كرد. سوپاى عێراق ماوەی حەوت مانگ لە كوه‌يت مایەوە.
داگيركردنى وڵاتى كوه‌يت و ئەو پەلهاوێژييه‌ى رژێمی پێشووی عێراق جەنگێکی بەدوای خۆیدا هێنا، بووە وەرچەرخانێکی گرنگی مێژوویی لە ناوچەکەدا.

داگیركردنی كوه‌يت ناڕەزایی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا، دواتر بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمریكا سەركردایەتی هاوپەیمانێتییەكی نێودەوڵەتی كرد و عێراقی لە كوەیت وەدەرنا.

لە ئه‌نجامى ئەو جەنگەدا، نزیكەی 37 هەزار سەربازی عێراق و زیاتر لە 3 هەزار هاووڵاتیی مه‌ده‌نى كوژران، لە بەرانبەردا تەنیا 147 سەربازی هاوپەیمانان كوژران. تێچووی جەنگی هاوپەیمانان دژ بە عێڕاق 60 ملیار دۆلار بوو بە تەنیا حكوومەتی سعودییە 36 ملیار دۆلاری له‌و گوژمه‌يه‌ لە ئەستۆگرت.

___

بە شمشێر و لەسەر شەقامێکی ئەستەنبووڵ ژنێک دەکوژرێت

KDC

کۆچبەران هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن ،گەر دیپۆرتی ڕواندا بکرێن

nusar1

ناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبنارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەد ساز دەکات 

KDC
KDC

FREE
VIEW