شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، بە سەرپەرشتیی بەرپرسی ناوەند و بە یاوەریی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان سەردانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانیان لەو وڵاتە کرد.
ڕۆژی دووشەممە شاندێکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-سوید بە سەرپەرشتیی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەند و بە یاوەریی بارزان کۆچکایە، سەلام جەزیری، پرشنگ توانا لە کۆمەڵەی کوردستانییەکانی سوید سەردانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانیان لەو وڵاتە کرد.
لە دیدارێکدا تاوتوێکردنی کاری هاوبەش و پەیوەندییەکانی هەر دوو لا لە بۆنە و نیشتمانی باس کران، هاوکات بڕیاردرا لە داهاتووشدا دیداری پتر ئەنجام بدەن.
جێگای باسە، شاندەکە بە گەرمی لە لایەن سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا و بە گرنگییەوە باسیان لە بەردەوامی ئەم جۆرە دیدارانە کرد.