بە سەرپەرشتیی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، شاندی کۆمیتەی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد و تاجە گۆڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا.
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٣/٣/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەڕیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٤٦ەمین ساڵوەگەڕی کۆچیدوایی سەرکردەی مەزنی گەلەکەمان، جەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد و تاجە گوڵینەی خۆیان دانا، کە ڕێزدار شێخ خەڵات بارزانی، پێشوازییەکی گەرمی شادەکەی کرد.
لەو سەردانەدا سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن ئیسماعیل کامل،
پەیامێکی پێشکەش کرد و وتی «ئێمە وەک کۆمیتەی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا، بەڵێن دەدەین، کە کوردێکی وڵات پارێزبین و لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر کار و خەبات دەکەین بۆ یەک ڕیزیی نەتەوەیی لە هەر چوارپاچەری کوردستان و بە کوردستانی سوور یشەوە، خەبات دەکەین بۆ ئەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا نیشتمانی خۆیان خۆشبوێت و بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن، وەک چۆن سەرکردەی مەزنی گەلەکەمان کردوویانە، ئێمەش ئەو بەڵێنە دووپات دەکەینەوە، کە وڵات پارێز و دڵسۆزی گەل و نیشتمان بین».
هەروەها بەڕێز شێخ خەڵات بارزانی، بەخێرهاتنی دەستەی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و باسی لە گەورەیی و پیرۆزی مەزاری نەمران کرد، کە ڕێبازی بارزانی بۆتە سەیوانێک بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان.
پاشان بە شێوەیەکی ئاست باڵا و پرۆتۆکۆلیانە ڕێنوێنی یادگەی نیشتمانیی بارزانی ومۆنۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەکان کران.