KDC

شاندی باڵایی کۆنفیدراسیۆن سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن

شاندی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانیان لە پیرمام کرد و لەلایەن ڕێزدار سەرۆک بارزانی پێشوازی کران

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی٣ی٢٠٢٥ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاریی گشتیی رەوەندی کوردستانی، پێشوازی لە شاندی باڵای کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرد.

لەو دیدارەدا  ڕێزدار شفا بارزانی و بەڕێز قارەمان عوسمان و شاندی کۆمیتەی بەڕێوبەری، کە پێکهاتبوون ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن ، شەرمین پۆزئەرسەلان بەرپرسی  ئۆفیسی ڕێکخستن ،شوکری بەرواری بەرپرسی  ئۆفیسی دارایی ، ڕەحیم ڕەشیدی بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکان ،نۆشین میشۆ بەرپرسی  ئۆفیسی زمانی کوردی ،وەزیر کتیار بەرپرسی  ئۆفیسی کاروباری یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو،کۆڤان ئامێدی بەرپرسی  ئۆفیسی یاسا ، زازا کەلاشۆف بەرپرسی ئۆفیسی لاوان و هەرمن ئەحمەد بەرپرسی  ئۆفیسی ڕاگەیاندن ئامادەبوون  .

 

لەو دیدارەدا سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن ئیسماعیل کامل، باسی لە پلان و میکانزمی کارکردنی کۆنفیدراسیۆنی کرد، هەروەها باسی لە گەشەی فیدراسیۆن و ناوەندکان کرد، کە ئەو فیدراسیۆنانە لە چی پێکدێن و ئامانج لە درووستبوونیان چییە، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن تیشکی خستەسەر پلانەکانی کۆنفیدراسیۆن، کە لە ئایندەدا بەرهەمی کارەکان دەبینرێت، هەروەها هەوڵدەدرێت بۆ پێشخستنی رەهەندە جۆراوجۆرەکانی کارکردن بۆ رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا.

سەرۆک بارزانیی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، کە کۆنفیدراسیۆن ئەو ڕۆڵە گرنگە بنوێنێ، هاوکات سوود لەو هێزە نەرمە وەربگرێت، کە لە دیاسپۆرادا هەیە.

هەروەها سەرۆک بارزانیی هیوای لەسەر سەرکەوتنی ئەو پرۆژە کوردستانی و نەتەوەییەی هەڵچنیوە، هەر بۆیە داواکار بوو، کە پێویستە تاکی تاراوگەنشین ئەو کەلێنانە پڕ بکەنەوە، کە حزبەکان نەیانتوانیوە بیکەن، جەختیشێ لەوە کردەوە، کە دەبێت ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە ببنە هێزێک بۆ خاک و نەتەوەکەیان، وەک چۆن عوسمان بایدمیر لەناو پەرلەمانی تورکیا لێیان پرسی کوردستان لە کوێیە ئەویش دەستی خستە سەر دڵی گوتی لێرەیە، بە هەمان شێوە دەبێت هەموو کوردێکی خاوەن هەڵوێست کوردستان و ئاڵاو هەموو پیرۆزییەکانی نیشتمان لەناو دڵیاندا بێت.

لە کۆتاییدا، شاندی کۆمیتەی بەڕێوبەریی خۆشحاڵی خۆیان
بۆ ئەو دیدار و پێشوازییەی ڕێزدار سەرۆک بارزانیی دەربڕی و پشتیوانی و ڕۆڵی بەڕێزیان بە گرنگ بۆ سەرکەوتنی کۆنفیدراسیۆن وێنا کرد.

___

ماکرۆن: فەڕەنسا لە یارمەتیدانی عێراق بەردەوام دەبێت

KDC

پۆتین :ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوا دەبێت

nusar1

گەنجێکی سویدی دەڕفیندرێت و داوای پارەیەکی زۆر بۆ ئازادکردنی دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW