KDC

کۆنفیدراسیۆن بەبۆنەیی ٨ی مارس ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکەنەوە

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، پەیامێکیان بڵاوکردەوە، کە تێدا ئاماژە بەوە دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئامادەیی ژنان لە پێگە و جومگە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، کۆنفیدراسیۆن لە بەرزترین ئاستی رێکخراوەیی خۆیدا بە بەشداریی پێکردنی ژن و پیاو بە یەکسانی و لەسەر بنەمای داپەروەری و شایستەیی ئەو باڵانسەی بە تەواوەتی پاراستووە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

راگەیەندراوی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 8 ی مارس رۆژی جیهانیی ژن

ژنانی تێکۆشەر و مافخواز
عەوداڵانی ئازادی و یەکسانی

بە بۆنەی گەڕانەوەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، بە ناوی گشت تێکۆشەرانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی نەتەوەکەمان بەتایبەتی دەکەین.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە بایەخەوە دەڕوانێتە پێگە و رۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا و هەموو ساڵێک بە کۆمەڵێک چالاکی و رێوڕەسمی تایبەتیی پێشوازی لە 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن دەکات.

هەر لەسەر ئەو بنەمایە و بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی ئامادەییی ژنان لە پێگە و جومگە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە بەرزترین ئاستی رێکخراوەییی خۆیدا بە بەشداریی پێکردنی ژن و پیاو بە یەکسانی و لەسەر بنەمای داپەروەری و شایستەیی ئەو باڵانسەی بە تەواوەتیی پاراستووە.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ ئەوەدا بڕوای تەواوی بە ماف و ئازادییەکانی ژنان هەیە، هاوکات بە پاڵپشتیی کردن لەو خەباتە بە شێوازی جۆراوجۆر خۆی بە بەشێک لەو کاروانە دەزانێ و لەپێناو سەرخستن و بە ئاکام گەیاندنی لێبڕاوانە تێ دەکۆشێت.

هەر بەم بۆنەیە، داوا لە سەرجەم ئۆرگان و ناوەندەکانی ژنانی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دەکەین، با تێکۆشان و خەباتیان لەپێناو هێنانەدی یەکسانیی نێوان ژن و پیاو بێت و وەک ئەرکێک هەوڵی راستکردنەوەی ئەو داب و نەریتە سواوانە بدرێت، کە داگیرکەران و دوژمنانی کورد بە زەبری هێز و داگیرکاریی‌ بەسەر گەلی کورد و ژنانی ستەمدیدەی کوردیان سەپاندووە.

ژیاندۆستی و شارستانییەتیی دێرینی نەتەوەکەمان هۆکاری سەرەکیی هەوڵی دوژمنانی کورد بووە بۆ ئاسمیلە کردنی کورد و بایەخە بەرزەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.
هەروەها بەرتەسکردنەوەی ئازادییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی نەتەوەکەمان لە لایەن دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستانەوە هۆکارێکی دیکەی گەشەنەکردنی کۆمەڵگەی کوردستان بووە لە پرس و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی و پرسی ژنان بە تایبەتی. بۆیە لە رووانگەی ئێمەوە، کۆمەڵگەیەکی یەکسان و مرۆڤسالار و بەختەوەر کاتێک دێتە ئاراوە، کە ماف و ئازادییەکانی ژنان تیایدا بە تەواوەتیی دەستەبەر کرابێت.

شەکاوە بێت ئاڵای یەکسانی و داپەروەریی
پیرۆز بێت 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن

ئیسماعیل کامل
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

___

ناوەندی سویسرا بۆ کاروبارەکانی پرسی کۆنفرانسی لۆزان ئامادەکاری دەکەن

nusar1

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

nusar1

دوای ژێر ئاوکەوتنی کەشتی مۆسکۆڤا ،لەدەریای ڕەشەوە هەڕەشەی دروست بۆ سەر ئۆکرانیا هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW