KDC

زانایانی بەریتانیا ترسیان هەیە شەڕی دژ بە کۆڤید-19 بۆ هەمیشە بەردەوام بێت

زانایانی راوێژکاری حکوومەتی بەریتانیا، ئەوەیان خستەڕوو، کە رەنگە شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەمیشە بەردەوام بێت و، دەشڵێن لەم کاتەدا کۆتاییهێنان بە ڤایرۆسەکە نایەتەدی و هۆشداریشیان داوە، بەردەوام ڤایرۆسەکە لە گۆڕاندایە.

زانایان هیوا دەخوازن کە گۆڕانی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەک گەشە بکات، کە ببێتە هۆکاری کەوتنەوەی نەخۆشی کەمتر مەترسیدار، بەڵام هۆشداریشیان داوە رەنگە ئەوە لە ئێستادا روونەدات و، پێوستیش دەکات رێوشوێنی خۆپارێزی و بەربەستەکان دابندرێن، چونکە مەترسی راستەقینەی ئەوە هەیە، ڤایرۆسێک بێتە کایەوە شەڕی ڤاکسینەکانی تریش بکات.

بەشێوەیەکی ترسێنەر لەو راپۆرتەی هەفتەی رابردوو کە لە لایەن کۆمەڵەی راوێژکارانی زانستی بەریتانیا بۆ حاڵەتەکانی لە ناکاو بڵاوبووەتەوە، کە بە SAGE ناسراون، بە دووری نازانن ڤایرۆسێکی دیکەی کۆرۆنا ڤایرۆس دەربکەوێت دوای مردنی ڤایرۆسی MERS ، ئەویش جۆرێک دەبێت کە رێژەی مردن لە %35 بێت.

راپۆرتەکە لەسەر پەرەسەندنی درێژخایەنی ڤایرۆسەکە درەنگانی رۆژی هەینی بڵاوبۆوە و، سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزسیۆن لە بەریتانیا سکاڵایان کردووە، دزە پێکردنی ئەو راپۆرتە لە پێناو ئەوەدایە کە حکوومەت خۆی بە دوور بگرێت لەو رەخنانە و لاوازبوونی متمانەی لە لایەن خەڵکەوە، بە تایبەتی دوای سنووردارکردنی خۆپارێزی لە پەتاکە و کردنەوەی سنوورەکان بە رووی گەشتیاراندا لە ئەورووپا و ئەمەریکاوە.

فلیپە ویتفۆرد یاسادانەری نەتەوەی سکۆتلەندی و جێگری سەرۆکی هەموو پارتەکانی نێو پەرلەمان سەبارەت بە پەتاکە، بە پەیامنێرانی راگەیاندووە، کە دەبوو ئەم راپۆرتە لە لایەن حکوومەتی بەریتانیاوە وەک شەپۆلێکی شۆکهێنەر بڵاوببوایەتەوە، لەبری ئەوە، بە بێدەنگی لە نێو راپۆرتی دیکەدا و لە پشووی پەرلەماندا بڵاو بووەتەوە.

ویتفۆرد کە خۆشی نەشتەرگەرێکی شارەزایە ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو ئامۆژگاری و سەرنجانەی زانایان داویانە، دەمانگەیەنێتە سەر راستییەکی سادە، هێشتا بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەرنەکەوتووین.

لەتوێژینەوەکەدا زانایان دەریانخستووە، کە ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا کاریگەری ڤاکسینەکانی ئێستا تێدەپەڕێنێت، وە گوتوشیانە لەو ئەگەرەش بەتەواوەتی دڵنیا نین.

گەورەترین ترسی SAGE “راماڵینی دژە جینییە، گۆڕانکاری بچووک لە جیناتی ڤایرۆسێک کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پڕۆتیناتی رووکەشی ڤایرۆسەکە، زۆربەی ڤاکسینەکانی ئێستا، لە کاتی بەکارهێنانی پڕۆتیناتی رووی ڤایرۆسەکە بە ئامانچ دەگرن، زاناکان نیگەرانی ئەوەن کە شیانی ئەوە هەیە ئەو گۆڕانکاریانە یەک بگرن و، هەوکردنی زیاتریان لێ بکەوێتەوە.

دیپیتی گۆڕداسانی، کە شارەزایە لە توێژینەوەی پەتاکاندا، ئاماژە بەوە دەکات، لە راپۆرتەکەی SAGE دا هاتووە، روونە کە ڤایرۆسەکە لە ماوەیەکی کورتمەودادا زیانی کەمتر دەبێت، شتێکی پێشبینی نەکراوە. گوتوشییەتی، لەبەر ئەوە هەرکەس کە پێشنیاریان بۆ دەکات تا لەگەڵیدا بژین وەک هەر ڤایرۆسێکی وەرزیی ئاسایی، ئەو گریمانەیەش لەم کاتەی ئێستادا شیانی روودانی نییە.

راپۆرتەکە سەرنجی حکوومەتەکانی ئەورووپای بەلای خۆیدا راکێشاوە، حکوومەتی بەرلین دەڵێت: رۆڵێکی زۆری هەبوو لەسەر ئەو بڕیارەی حکوومەتی ئەڵمانیا، کە رۆژی دوو شەممە داویەتی، ڤاکسین لەو کەسانە بدەن کە تووش دەبن بە پەتای کۆڤید 19 و ئەو نەخۆشییەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیخاتەوە.

___

کتێبی یەکەمین هەولێری لە سوید، بە قەبارە گەورە بڵاو دەبێتەوە

KDC

لەسەر ئەم کارەی، فەیسبووک گەنجێكی عێراقی خەڵات دەکات

KDC

داهاتووی رۆنالدۆ لەگەڵ یۆفانتۆس

KDC
KDC

FREE
VIEW