به‌هۆى تۆپێكى تانكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیاوه، خێزانێكىكورد كۆمه‌ڵكوژكران و میدیاى رۆژئاواى كوردستانیشزانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى میدیاى رۆژئاواى كوردستان، ئه‌مڕۆ گوندىسه‌فاویه كه ده‌كه‌وێته رۆژهەڵاتی ناوچەی عه‌ین عیسا، له لایه‌ن سوپاى توركیا و له رێگه‌ى تانكه‌كانیانه‌وه بۆردومانكراوه و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوى خێزانێك گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، کە چوار ئه‌ندامى خێزانێككۆمه‌ڵكوژكراون و ت ائێستاش چاره‌نووسى دایك ومنداڵێكی هه‌مان ئه‌و خێزانه نازاندرێت، به‌ڵام ته‌رمىباوكه‌كه، كه ته‌مه‌نى 54 ساڵه له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ى به‌ناوه‌كانى شیاز، مونا، هودا دۆزراونه‌ته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سوپاى توركیا رێگه‌ی (ئێم4)یان لە عەین عیسا و ناوچەى شەرای عەفرین كردۆته ئامانج وبۆردوومانى به‌ردوامى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن