KDC

لە کاتی تەڕبوونی مۆبایلەکانتان بۆ وشککردنەوەی ئەم هەڵە باوە مەکەن

زۆر کەس واڕاهاتوون کاتێ مۆبایلەکەیان دەکەوێتە نێو ئاوەوە، بۆ ئەوەی لە سووتان و خراپ بوون بیپارێزن، دەیخەنە نێو برنجەوە، بەڵام شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا ئەو بیرۆکە بە هەڵە هەژمار دەکەن.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە کاتی تەڕبوونی مۆبایل، نابێت لەبەر ئەم هۆکارانە بخرێتە نێو برنج، ئەو بیرۆکەیە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و نا بێتەهۆی وشککردنەوەی مۆبایلەکە، برنجەکە ئاوەکە نامژێت و کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو ئەگەری هەیە ئاردی برنجەکە و شێ لە مۆبایلەکەدا بمێنێتەوە و زیانەکانی زیاتر بێت.

هەروەها دەڵێت، رێگە بدە مۆبایلەکە بە هەوای سرووشتی وشکبێتەوە، چونکە بەو رێگەیە خێراتر وشک دەبێتەوە، وەک ئەوەی لە نێو برنجەکەدا بێت.

ئەی چی بکرێت کاتێ مۆبایلەکەت تەڕ دەبێت؟

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەخێرایی مۆبایلەکە بکوژێنەوە و، لە رێگەی پارچە قوماشێکی وشک، یا کلێنس مۆبایلەکە وشک بکەرەوە و، هەر پارچەیەکی وەک پاتری و سیمەکەی دەتواندرێت دەربهێندرێت، ئەوا لە مۆبایلەکەی دەربهێنە و بارگاوی مەکەرەوە، یان هێدفۆنی بۆ بەکارمەهێنە و رێگە بدە بە شێوەی سرووشتی خۆی وشکبێتەوە، کە نزیکەی 24 بۆ 36 کاتژمێر بخایەنێت.

___

سوودەکانی سەرخەوشکاندنی نیوەڕوان

KDC

نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی :-توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ کەمی کردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW