KDC

خاتوو ڤانسیا ڕەشید لە پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵدا


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند ..


خاتوو ڤانیسیا ڕەشید کچە کوردێکی باشووری کوردستان کەلە شاری سلێمانی لەدایك بووە ، هەر لەمنداڵی یەوە وەکو پەنابەرێك ڕووی لە ووڵاتی ئەڵمانیا کردوە و لە شاری میونشن نیشتەجێ یە ، وە لە پارتی سەوزی ئەڵمانیا کار دەکات ، بێگومان نیشتەجێ بوون وە ژیان لە ووڵاتێکی ئەوروپی وەکو ئەڵمانیا بۆ ئێمەی کوردان ئەوەندە ئاسان نی یە کە مرۆڤێك وەکو خاتوو ڤانیسیا تێکەڵ ببیت بە زمان و کەلتوورو کۆمەڵگایەکی نوێ کە جیاوز ترە لە ووڵاتی دایك ، بۆیە قۆناغەکانی ژیانی زۆر ماندوو بوون و هەوڵ و کۆششی لە بوارەکانی خوێندن و زمان و پەیوەندییەکان و دروست کردنی نێت و هاوکاری وهاوڕێ یەتی و وورد بونەوە لە مێژووی ئەو ووڵاتەو پاشان خوێندن بەرەوە دروست کردنی ژیانێك کە دوو تا سێ هێندەی هەوڵی دەوێت بۆ پێگەیاندن و بەدەست هێنانی پلەو ئاستێك لە نێو ئەو کۆمەڵگا شارستانی یەی لە ئێستا زانست و تەکنەلۆژیاو توێژینەوە بناغەن بۆ مرۆڤەکان .
ووڵاتێکی وەکو ئەڵمانیای فیدراڵ ئەگەر مرۆڤ بیەوێت پێ بگات و بگاتە ئەو ئاستەی کە خۆی هەڵبژێرێت بۆ ئەندامێتی پەرلەمان یان لە نێو شارەوانی یەکان کار بکات یان لە نێو پارتە سیاسی یەکان ئەوا هەروەك خاتوو ڤانیسیا دەڵێت (( زمان زان و کەسایەتی یەکی پڕ لە زانست و شارەزاو شارەزای سیاسەت و کەتووری و ئابووری و ڕەوشی پەنابەران وکارگێڕی و بەرنامە دانانی دەوێت )) ، هەربۆیە خانەوادەی خاتوو ڤانیسیا ڕەشید بێگومان هاوکارو بناغەیەکی پتەو بوون بۆ دورست بوونی ئەو کچە کوردەی کە ئێستا بوە بە کاندید لە سەر پارتی سەوزی ئەڵمانیا بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٦ / ٩ / ٢٠٢١ لە ووڵاتی ئەڵمانیادا ، واتە ماندوو بونی خۆی وە پشتگیری خانەوادەکەی بۆ هەموو هەنگاوەکانی ئەو بناغە ڕاستەقینەیە کەلە هەموو بوارەکاندا سەرکەوتووی بەدەست هێناوە ، وەکو شارەزای وە ووتووێژ کردن بە زمانێکی پاراوی کوردی هەروەك لە دیمانەو گفتووگۆکانی میدیا کوردیەکاندا بینیمان ، وە ئەو دیدارانەی کەلە سوسیال میدیا ئەڵمانی یەکانەوە کە هیچ کات مرۆڤ ناتوانێت بڵێت خاتوو ڤانیسیا لە ووڵاتێکی ترەوە هاتووە یان کوردستانی یە کاتێك وەڵامی وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە بۆ کەناڵە ئەڵمانی یەکان وە سەرسوڕمانی خەڵکانی ئەو شارو شارەوانی یەکان یان کەسایەتی یە سیاسی یەکان بۆ خاتوون کە جێگای سەرسوڕمانە !
خاتوو ڤانیسیا ڕەشید لە ساڵی ٢٠١٤ وەکو ئەندامی شارەوانی لە هەرێمی بایرن هەڵبژێرداراوە بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا کەلە مانگی سێپتێمبەر دا پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت ، ئەمە لەکاتێکدا لە ١٤ / ٣ / ٢٠٢١ کاتێك کاندید بوو لە نێو پارتەکەی خۆیدا پارتی سەوزی ئەڵمانیا ، توانی سەرکەوتوو بەدەست بهێنێت بەسەر خانمێك کە ٣٥ ساڵە لەو پارتەدا سەرۆکی پارتەکە بووە ، وە بکەوێتە پێش ئەو خانمەوە لەدەنگداندا ، هەروەك خاتوو ڤانیسیا دەڵێت (( لەو پرۆسەیەدا منیان خستبووە کۆتا ناوی لیستی هەڵبژاردنەکانەوە بۆ پڕ کردنەوەی لیستەکە ، بەڵام من توانیم سەرکەوتوو بەدەست بهێنم )) واتە خاتوو ڤانیسیا کارو ماندێتی زۆری بینیوە تاوەکو ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنێت ، لەڕووی پەیوەندی وە نێت وە یان پلان و پەیوەندییەکانی یەوە لەگەڵ هەموو ئەو ڕەوەندو خەڵکە جیاوازانەی کەلەو شارەدا دەژین .
خاتوو ڤانیسیا ڕەشید دەیەوێت وەکو کچە کوردێك بچێتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە ٢٦ / سێپتێمبەری ٢٠٢١ کەلەو ووڵاتە ئەنجام دەدرێت ، بێگومان ئەویش وەکو ئەندامێك پرۆژەو بەرنامەی خۆی هەیە بۆ داهاتووی خۆی وە پارتەکەی، سەرەتا پارتی سەوزی ئەڵمانی لە ئێستادا ٦٧ کورسی هەیە وە ٤٠ ساڵە دامەزراوە وە بە پلەی چوارەم پارتە لەسەر ئاستی پارتەکانی تری نێو پەرلەمان ، ئەو لەبەرنامەی دایە کە کۆمەڵە گۆڕانکاری یەك ئەنجام بدات لە داهاتوودا کەئەویش گۆڕینی سیاسەتی ئەڵمانیا بەرانبەر بە پەنابەران و جۆری پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرۆسەیەدا وە گۆڕانکاری لە ژینگەو کەش و هەواو پاراستنی ژینگە لەمەترسی یەکان ، وە کارێك بکات کە چیتر خەڵکی کوردستان لەڕێگای دەست ڕەنگینی یان بڕوانامەو شارەزایی ئەکادیمی ڕوو لە ووڵاتی ئەڵمانیا بکەن و لە کوردستانەوە کار لەسەر ئەوە بکرێت ، واتە هێنانی خەڵکی خاوەن بڕوانامە و شارەزا بۆ ئەوەی بێن لە ئەڵمانیا کار بکەن ، وەکو بەرێزیان دەڵێن لە سویال میدیاکان وە لە ڕوون کردنەوەکانیدا کە ئەڵمانیا پێویستی بە گەنجان و کەسانی ئەکادیمی هەیە ، وە بۆ کوردستان ئەڵمانیا پشگیری کوردستان زۆر دەکات وەکو هاوکاری ئاوارەکان و ڕاێژکاری یە سەربازی یەکان و وە پرۆژەی کاری پێکەوەیی و بونیاد نانەوەی کوردستان .
ئەمە لەکاتێکدا خاتوو ڤانیسیا وەکو تاکێکی کورد و کچە کوردێك دەیەوێت ناوبانگی کوردستان بکاتە پێشینەیەك بۆ بەرەو پێش چوون و بەرنامەی جیاجیای لەنێو پارتی سەوزی ئەڵمانی بۆ بەرنامەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ و گرنگی دان بەگەنج و لاوان و کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیادا بۆ هەموو نەتەوەکان کەلەو ووڵاتە نیشتەجێن . بۆیە پێویستە هەموو کوردێك پشتگیری لە خاتوو ڤانیسیا ڕەشید بکات بۆ سەرکەوتنی لەو پرۆسەیە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ، چونکە هەموو کارو پرۆژەکانی دەبێتە هۆی ئەوەی کەوا خزمەت بە ڕەوەندی کوردو خەڵکانی ئەو ووڵاتە بگەیەنێت .
وە پێویستە ئێمەی کورد لەدەرەوەی ووڵات ئەو هیواو خەم و کەسایەتیەمان هەبێت وەکو ڤانسیا ڕەشید کە پشتهیری لێ بکەین بۆ داهاتووی منداڵەکانمان وە ژیانمان و مافەکانمان وە کەلتوورمان لە نێو کۆمەڵی ئەوروپی بەتایبەتی ئەڵمانیادا .

___

بەناساندنی کەلتوری کوردی لە ڕێگای ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

چی دەگوزەرێت لەناو گەنجانی تیک تۆک لە کوردستان

nusar1

مانیفێستی هۆشیارکردنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW