KDC

بە هۆی دەستبەسەرکردنی بارمتەکەی سزادراوێکی کورد مان لە خواردن دەگرێت

قادر محەممەدزادە، بەندکراوێکی سیاسی کوردە، کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای ٢٠ ساڵ بەندکردنەکەیەتی لە گرتووخانەی ناوەندی یەزد، ٨ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قادر محەمەدزاده، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی بۆکان، کە ئێستا لە کاتی تێپەڕاندنی شازدەهەمین ساڵی سزای بەندکردنەکەی خۆیەتی لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد، لە هەفتەی پێشووەوە مانی لەخواردن گرتووە و، باری تەندرووستیشی ناجێگیرە.

قادر محەمەدزاده بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە بێبەشکردنی لە مافی ئازادکردن و دەسبەسەردا گرتنی بارمتەکەی، لە رۆژی شەممەوە مانی لە خواردن گرتووە .

جێی باسە بەرپرسانی گرتووخانەکە بە ناوبراویان راگەیاندووە، کە ئەگەر بارمتەی یەک میلیارد تمەنی دابین بکات، ئەوا دەتوانێ لە مافی ئازادی سوودمەند بێت، بەڵام دوو مانگە بنەماڵەکەی ئەو بڕە پارەیان دابین کردووە، نەک مافی ئازادکردنی لە ژێر چاودێری پێنەدراوە، بەڵکو بڕەپارەکەش بە فەرمانی داواکاری گشتی شاری مەهاباد، دەستی بەسەردا گیراوە.

___

بکوژانی خانمە پاڵەوانە کوردەکەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن

KDC

دەستەڵاتی باڵای شیعە هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ رەت دەکاتەوە

KDC

هاوکارییە سەربازییەکانی سوید گەیشتە ئۆکرانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW