KDC

چەند راهێنەرێکی بیلاڕووسیا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دوور دەخرێنەوە

دوو راهێنەری بیلاڕووسیا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆدا متمانەیان لێ سەندرایەوە و لە گوندی ئۆڵۆمپیادیش دوور خرانەوە، پاش ئەوەی گوایە فشاریان لە وەرزشوانێکی وڵاتەکەیان کردووە تا بە زۆر بیبەنەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەو رووداوەش سەرزەنشتی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا.

رۆژی هەینی لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیاد، متمانەیان لە ئارتۆر شیباک و یوری ماسیڤیچ سەندووەتەوە و لەگوندی ئۆڵۆمپیادیش دوور خراونەتەوە، لیژنەکە راشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ژن و پیاوە سەبارەت بە رۆڵی ئەوان لە کێشەی کریستیانا تیسیمانۆسکایا دەکرێ.

گوایە وەرزشوانەکە لە فڕۆکەخانەی تۆکیۆ داوای لە پۆلیس کردووە، بیپارێزن تا بە زۆر رەوانەی بیلاڕووسیای نەکەنەوە، وەرزشوانەکە گوتوشیەتی، کە ئەو لە ژیانی دەترسێ، ئەگەر بیگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، ئەو وڵاتەی کێشمەکێشمی سیاسیی و سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن وێرانی کردووە و، لە هەڵبژاردنێکی کێشە لە سەردا ساڵی پار، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆیان خستەوە دەستەڵات.

کریستینا تیسیمانۆسکا ی 24 ساڵ، رۆژی چوار شەممە گەیشتە وارسۆ، پاش ئەوەی ئەو وڵاتە فیزەیەکی مرۆیی پێ بەخشیبوو، ئەو دەڵێ: دڵخۆشە کە سەلامەتە

___

چارەسەرەکان لە دادبینی ڕامیاری دا

KDC

تۆیۆتا چیدیکە ئەڤەلۆن بەرهەم ناهێنێت

KDC

بەهارات رووبەڕووی شێرپەنجە دەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW