KDC

بریکارێکی پێشووی وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایکرد

بریکارێکی پێشووی وەزارەتی نێوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ماوەی 14 ساڵ بریکاری وەزارەتەکە بوو، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە 7/8/2021، فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووی وەزارەتی نێوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا و بە ھۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.

فایەق تۆفیق ساڵی 1933 لە سلێمانی لە دایکبووە و، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، چەندەھا بەرپرسیاریەتی ھەبووە، لەوانە بەرپرسی ناوچەی دوکان و دۆڵی جافایەتی، ھەروەھا پارێزگاری سلێمانی بووە، ماوەیەکیش بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بووە.

ماوەیەک فایەق تۆفیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بووە، ماوەی 14 ساڵیش وەک بریکاری وەزارەتی ناوخۆ کاری کردووە

___

پرۆفایلی تێری هێنری

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد دەکات

nusar1

شاندێکی ناوەندی لەندەن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW