KDC

توێژینەوەیەکی نوێ: دووەم جار تووش بوون بە کۆرۆنا مەترسی زیاترە

توێژینەوەیەك ئەوەی ئاشكرا كردووە، کە ئەو كەسانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لە ئەگەری تووشبوونەوەیان بۆ جارێكی دیكە، بە بەراورد بە جاری پێشووی مەترسی زیاتریان لەسەر درووست دەكات.

توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە و بۆ جارێكی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە دەبنەوە، مەترسی و ئازاریان لە جاری پێشوو زیاتر دەبێت.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، ناوەندی رووبەڕوبوونەوە و پێشگیری لە نەخۆشییە گوزراوەكانی ئەمەریكا، لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و، داوا دەكات سەرجەم هاووڵاتیان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، چونكە كاریگەری لەسەر تووشنەبوونەوە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت.

بەشێك لەو كەسانەی، كە پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پێویست ناكات ڤاكسین وەربگرن، چونكە بەرگری جەستەیان زیادی كردووە، بەڵام بەو شێوەیە نییە و پێویستە ڤاكسین وەربگرن.

توێژینەوەكە لەسەر 246 كەس ئەنجام دراوە، كە ئەمساڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ساڵی رابردووش تووشی ئەو ڤایرۆسە بووبوون.

___

هاندەرانی پاریس لە میسی تووڕەن

KDC

جەرجیر

KDC

توشبووانی پەتایی ڤایرۆسی کورۆنا لە جیهاندا ٢١١ ملیۆن کەسی تێپەران

KDC
KDC

FREE
VIEW