KDC

بەشی شەشەم لە کتێبی بۆرییە ئاوەکانی حوکمڕانی پرۆکیورمێنت لە کەرتی گشتی بۆ گەشەپێدانی خۆڕاگر و پێشکەوتن

نووسینی؛ چیمەن ساڵح

چاپ و بڵاوکردنەوەی: دەزگای وشە

لە موزەخانەی لینینگراد بەڵگەنامەیەکی سەردەمی فیرعەونەکان لەسەر کاغەزی باردی نووسراوەتەوە پارێزراوە کە ناوی (رێنماییەکان بۆ میرکەریع) ە. گومان دەکرێ میرکەریع کوڕی ھیراکلیویولیس بێ کە شارێکە حەفتاوپێنج میل دەکەوێتە باشوری مەنفەوە ، یەکێک لە پاشاکان دوای ئەوەی حاکمی مەنفی رووخاند خۆی کرد بە فیرعەون دوای ئەو کارەش گرژی و ئاڵۆزی زۆر دروستبوو. پاشاکە ئەو بەڵگە نامەیەی نوسیووە وەک رێنمایی بۆ حوکمداریی باش. ئەی. ئێف توملین لە کتێبی فەیلەسوفەکانی رۆژھەڵات دەڵێ ئەوسەردەمەی کە زوو بووە و لەسەر بەندایەتی بەڕێوەچووە ھەوڵ دراوە سیستەمی رەوشت و دادپەروەریی دابنرێ.

یەکێک لە رێنماییەکانی میرکەریع دەڵێ : مەچۆ منداڵی کەسێکی گرنگ ( منداڵی خێزانێکی دەسەڵاتدار) لە پێش کەسێکی ئاساییەوە دابنێی و حسێبی بۆ بکەی، بۆ خۆت کەسێکی کەس ھەڵبژێرە، بەپێی ئەو توانایەی کە ھەیەتی. 

ھەروەھا دەڵێ رێی ئەو حاکمە باش دەبێ کە ھەڵبژاردە- فەڤورێتزم- ی نییە، چونکە لە ناو کۆشکی حوکمدارییەوە ئەو رێز دەنێرێتە دەرەوە.

ناسراوترین چیرۆکی داستانی کورد ، مەم و زینی ئەحمەدی خانییە: 

لەبارەی هەڵبژاردنی وەزیر و گزیر و كاربەدەستانیوڵات لە لایەن میر و سەردارانەوە:

له‌ پێشه‌كی (مه‌م و زین)دا (مام هه‌ژار موكریانی) له‌سه‌رزاری (ئه‌حمه‌دی خانی) به‌م شێوه‌یه‌ باسی سیفه‌ته‌كانیمیر و سه‌رداران ده‌كا:

(خانی) فێری میران ده‌كا چۆن كه‌سانێك هه‌ڵبژێرن به‌وه‌زیر و بریكار و كوێخاو گزیر و كلیلدار، كه‌ نه‌بنه‌ مایه‌یتێكدانی دام و ده‌زگای مه‌زنایه‌تی و نه‌بنه‌ مێمڵ له‌ ژیانیكۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بنه‌ خۆره‌ له‌ ئاپۆره‌ی ژێر ده‌ستی میر، له‌ڕه‌شایی و له‌ باژێریان و وه‌رزێران و بۆ دار و نه‌داردڵسۆز بن. ئێژی میری ژیر میرێكه‌ چل جار كاورایه‌كده‌ئه‌زموێ تا كارێكی پێ ده‌سپێرێ. 

خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ هه‌وای خۆی به‌ گه‌للایی و به‌رهه‌ڵدایی،به‌ بۆنه‌ی خزمایه‌تیه‌وه‌، به‌ ناوی دۆستایه‌تیه‌وه‌، كاریهه‌ڵسووڕانی وڵات بكاته‌ خه‌ڵات و به‌رات، گوێ نه‌داته‌خودان كردن و دڵخۆشبوونی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵاتان،له‌وانه‌یه‌ دۆسته‌ نه‌ئه‌زمووراوه‌كه‌ له‌ بنه‌وه‌ دوژمنی پۆستبێ و هیچ دوور نیه‌ خزمه‌ تاقی نه‌كراوه‌كه‌ هه‌لپه‌رست ونزم و په‌ست و بێ ئاكار و چاوچنۆك و دڵبژۆك بێ. هه‌رده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌بێ ده‌ستیان بڕوا، بڕوا و په‌یمانپاشگوێ خه‌ن و ده‌م بنێنه‌ بینه‌قاقای زۆرلێكراوانی بێتاوان. ته‌نیا هه‌ر خۆیان له‌بیر بێ و ده‌سیان له‌ هه‌رچشتێ گیر بێ، بیڕفێنن وبیبه‌نه‌ ناو كولێنی خۆ و خاوه‌نبه‌شان ده‌م له‌ پووش كه‌ن، میری به‌ دام و ده‌زگاوه‌تووشی نه‌گبه‌تی كه‌ن، بناغه‌ی شكۆ و مه‌زنایه‌تی تێك وپێك ده‌ن، له‌ پاش چوانیش، په‌شیمانی به‌هره‌ نادا.

پرۆکیورمێنت لە کەرتی گشتی بۆ گەشەپێدانی خۆڕاگر و پێشکەوتن 

لەم سەردەمەدا یەکێک لە کارە گرنگەکانی حکومەت پرۆکیورمێنتە، کە بریتییە لە پرۆسەی کڕینی پێداویستییەکانی حکومەت و کەرتی گشتی بە کەلوپەل و خزمەتگوزارییەوە. 

لای خۆمان زیاتر بە لیژنەی کڕێن ناسراوە و ئەو لیژنەیەی لە ھەمیشە کێشەی لەسەرە و گەلێک جارێش بە ھەدەردانی پارە لە کەرتی بەھۆی کاری ئەو لیژنەیەوە بووە، یاخود دەدرێتە پاڵی، چەندان گرفت بەھۆیەوە دروست بووە و تەنانەت ھەندێک جار کەسانێک کە دەستیان نەبووە لە بەھەدەردان لە کیشەوە تێوە گلاون و ناکۆکی تا ئاستی زۆر توند دروست بووە. ئەوە ش یەکێکە لە بۆرییە ئاوەکان کە کیت میللەر باسی دەکات، لەم سەردەمەدا جێگایەکی زۆر تایبەتی گرتووە، چونکە بەھۆیەوە دەتوانرێ ھەڵسەنگاندن بۆ شیانی حکومەتێک بکرێ لە ھەموو رووەکانەوە، ھەروەھا چۆنێتی کارکردنی ئاماژە بە ئاستی گەندەڵیش دەدات؛ لە ھەمان کاتدا لەم سەردەمەدا حکومەت لە رێیەوە دەتوانێ ئاستی گەشەپێدان بەرز بکاتەوە. 

ھەموو ئەو لایەنە نێگەتیڤانەی کە روودەدەن، بەھۆی ئەوەیە کە یەکەیەکی تایبەت نەبێ بە پرۆکیورمێنت و بە پێی یاسا و ڕێنمایی تایبەت کار بکات و چاودێری و پشکنینی لەسەر بێ، بەڵکو زیاتر بە شێوەیەکە سەرۆکی ھەر یەکەیەک بە شێوەیەکی چەند مانگی چەند کەسێک بەپێی ئەو پلە و پیشانەی کە لە یاسادا دانراون. بۆ «گوایە»  پاراستنی دەسپاکیش ھەر جارەی چەند کەسێکی جیاواز بکرێ بە ئەندامی لیژنەکە. ئەگەر چی گۆڕانکاری لە کەسەکان پۆزەتیڤە، بەڵام ھێندە کاریگەر نییە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکە بە باشی. بۆیە دەبێ کەرتی گشتی سیاسەتی گەرەنتیکەر و گەشەپێدەری ھەبێ. 

ھەنگاوی یەکەم ئەوەیە، پرۆکیورمێنت بکرێ بە یەکەیەکی کاریگەر و تەنیا لیژنە نەبێ بۆ کڕین، بەڵکو ئەرکی یەکەی پرۆکیورمێنت بریتییە لە سەرچاوە دیاریکردن بۆ چالاکییەکان، گفتوگۆ و دیاریکردنی ستراتیژی ھەڵبژاردنی کەلوپەل و خزمەتگوزاریی کە بەبەردەوامی بۆ دەزگایەک گرنگن، دیاریکردنی رێگاکان و چۆنێتێ کڕین و داواکردنی ئەو خزمەتگوزاری و کەلوپەلانە. 

ھەبوونی یاسا و سیاسەتی کاریگەر بۆ پرۆکیورمێنت، کاریگەرترین ئامرازە بۆ رێگریکردن لە فرتوفێڵ، بەھەدەردان، گەندەڵی، پاراستنی ناوخۆیی. لە زۆربەی وڵاتان بە شێوەیەک بە یاسا رێکخراوە. 

پرۆکیورمێنت، ھەموو جۆرە کەلوپەل و خزمەتگوزارییەک دەگرێتەوە کە کەرتی گشتی پێشکەشی دەکات، باشترین رێگا ئەوەیە کە کارەکە بە رێگای روون و ئاشکراو و راگەیاندنی تەندەر بکرێ تا کەمترین ریسکی گەندەڵی بکەوێتە رێی و ھەروەھا حکومەتیش ئامانجی خۆی بەدی بھێنێ لە کەمکردنەوەی خەرجی و بەرزکردنەوەی ئاستی جۆر. شارەزایانی ئەو بوارە تێکەڵاوبوونی بەرژەوەندییەکانی سیاسەتمەدار و بەرپرس و فەرمانبەری مەدەنی و بزنسیان بە مەترسی زانیووە بۆ خراپ بەکارھێنانی کڕینی کەلوپەل و خزمەتگوزاریی لە لایەن کەرتی گشتییەوە ھەر بۆیە داوایان کردووە بە یاسا رێک بخرێ و روون و ئاشکرایی لە پرۆسەکە ھەبێ، جیا لەوەی بوونی پرۆکیورمێنت بە یەکەیەکی گرنگ و کاریگەر نەک ھەر لیژنەیەکی ھاکەزایی، دەتوانێ وا بکات ئەو یەکەیە پشت بە لێکۆڵینەوە و زانیاری ببەستێ بۆ دەستەبەرکردنی باشترین بەرژەوەندی بۆ کەرتی گشتی و ھاووڵاتی. ئەو لایەنانەش باش ھەڵسەنگێنێ کە کەلوپەل و خزمەتگوزارییان لێ دەکڕێ.  

پرۆکیورمێنتی گشتی و گەشەپێدانی بەرگەگر: لە ئێستادا گەلێک لە وڵاتان بۆیە پرۆکیورمێنت دەکەن بە یەکەیەکی کاریگەر تا بتوانن لەو رێیەوە پرۆسەی گەشەپێدانی بەرگەگریش جێبەجێ بکەن؛ 

بۆ نمونە؛ حکومەت کاتێک کە گرێبەستێکی گشتی بۆ کڕینی خزمەتگوزارییەک جێبەجێ دەکات دەتوانێ مەرجی وا بسەپێنێ کە ببێتە ھۆی بەھێزکردنی گەشەپێدانی بەرگەگر. وەک ئەوەی مەرجی خۆی لەسەر رێژەی بەشداریکردنی ئافرەت لە جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکەدا بچەسپێنێ، یاخود مەرجی ژینگەیی دابنێ، یاخود مەرجی کڕینی کاڵا و بەرھەمی ناوخۆیی دابنێ، مەرجی بەشداریکردنی ئەوانەی کە داھاتی سنورداریان ھەیە یان بێسەرپەرشتان بکات بە زۆر، یاخود کەمئەندامان، یان مەرجی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنێکی گشتی کە کاریگەر بێ لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان، یاخود مەرجی پاک ڕاگرتنی ژینگە. ھەموو ئەو شتانەی کە بۆ کەرتی گشتی و ژیانی ھاووڵاتییان گرنگە، حکومەت دەتوانێ لە کاتی کە لایەنی بەخشەری گرێبەستەکەیە، بیکاتە مەرج بەسەر لایەنی جێبەجێکاری گرێبەستەکەوە. بەو ھۆیەوە لە ئەنجامدا، حکومەت بە ھۆی سودوەرگرتن لە رۆڵی خۆی وەک لایەنی سەرەکی گرێبەستی پرۆکیورمێنت دەتوانی کۆمەڵێک پێداویستی و خزمەتگوزاری دابین بکات بێ ئەوەی نرخی دابن، تەنیا ئەوەیە کە دیدی بۆ پرۆکیورمێنت دیدێکی سەردەمیانە و لێزانانەیە ئەویش ئەوەیە کە پرۆکیورمێنت بۆ پتەوکردنی گەشەپێدان و گەشەپێدانی بەردەوام بەکار دەھێنێ. 

___

ڕەوایی ڕیفراندۆم

KDC

داعش بەرلەوەی چەك بێت فیكرە!

KDC

عێراقی سەرلێشێواو

nusar1
KDC

FREE
VIEW