KDC

دەستەی دەستپاکی هەرێم: ئەمساڵ چەندین دۆسییەی گەندەڵی تۆمار کراون

سه‌رۆكی دەستەى دەستپاکی هەرێمى کوردستان دەڵێ،ئەمساڵ چەندین دۆسییه‌ی گەندەڵى تۆمار كراون و،رێکخراوەکانى نێودەوڵەتیش هاوکاریان بوون، تا بتواننشێوازى بەدواداچوونەکانیان پێش بخه‌ن و بەرنامەی جدییان لەگەڵیان هەیە.

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بۆ مێدیاکان، رایگەیاند، لە ماوەی 6 مانگی کارکردنی ده‌سته‌كه‌یان، 197 دۆسییەى گەندەڵى لە سەرانسەرى کوردستاندا، کە داوای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە، 53یان لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت، لەگەڵ 224 دۆسییەى ساڵانى رابردوو، کە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بەردەوامە.

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى ئاماژەی بەوەشدا، کە ئێستا بەپێی یاساى دەستپاکى، دەبێ بەڕێوەبەرى بانکەکان و ناحییەکان و بەڕێوەبەرى  دەروازە سنوورییەکان و، بەڕێوەبەرى ژمێریارییەکان و بەڕێوەبەرى خەمڵینەرى باج، فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانەکانیان پڕ بکەنەوە، هەروەک لەم شەش مانگەدا 695  فۆڕمى ئاشکراکردنى سەروەت و سامانى بەرپرسانى هەرێم بۆ دەستەکە گەڕاونەتەوە.

د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، باسی لەوەشکرد، کە یه‌ك له‌ كاره‌كانیان بابه‌تی ره‌شنووسی ستراتیژی نیشتمانی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌، ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و به‌ هاوكاری لیژنه‌یه‌ك له‌ پسپۆڕان و شاره‌زایانی یوئێن دی پی و، یو ئێن ئۆ دی سی ئاماده‌ كرا و،  ئێستا‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌، هیواشی خواست، کە ئه‌مساڵ جێگیر بكرێ

ئەوەیشی خستەڕوو، كه‌ له‌ مانگی 5 و 7ـی ئه‌مساڵ، له ‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌ره‌پێدان، دوو پڕۆژه‌ راگه‌یاندرا و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وه‌كوو هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی تێیدا به‌شدار بووه‌، به‌رنامه‌ی یه‌كه‌میان بۆ چوار ساڵه،‌ كه‌ یو ئێن دی پی به‌ هاوكاریی یه‌كێتی ئه‌ورووپا هاوكاری داموده‌زگاكانی دژه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كا.

ناوبراو روونیشی کردەوە، کە به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی یو ئێن دی پی، هاوكاریكردنی داموده‌زگاكانی ده‌ستپاكی، وه‌زاره‌تی نێوخۆ، داواكاری گشتی، دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پرسی لێكۆڵینه‌وەی‌ كه‌یسه‌ داراییه‌كان، كه‌ جه‌وهه‌ری هه‌موو كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستخستنی پاره‌ی ناڕه‌وایه‌ له‌سه‌ر حسابی گشتی، بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌یسانه‌ خاڵیكی گرینگه‌ و، هێشتا له‌و رووه‌وه‌ له‌ رووی زانیارییه‌وه‌ وه‌كوو پێویست نه‌یانتوانیوه‌ چاودێریی ئه‌و كه‌یسانه‌ بكه‌ن، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئه‌مەریكییه‌كان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ سه‌پۆرت ده‌كه‌ن و، دوو ساڵه‌ خولی به‌رده‌وام و چڕ بۆ دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

جێگەی باسە دکتۆر ئه‌حمه‌د ئاماژەی بەوەشدا، به‌رنامه‌یه‌كی دیکەی هاوبه‌ش له‌ نێوان یو ئێن و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ده‌سته‌كه‌یان هه‌بوو بۆ چاودێری مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كه‌رتی خوێندنی باڵا، ‌ لیژنه‌ پێكهاتووه‌ و ماوه‌ی دوو ساڵ یو ئێن دی پی و ئەوان‌ هاوكاری خوێندنی باڵا له‌ چاكسازی ‌ چه‌ند به‌شێك له‌ كۆی گشتی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا دەکەن.‌

خێڵان بەختیار

___

بۆچوونی ئەسلیکا قادر لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

تورکیا :دەستگیرکردنی نوێی سیاستمەدارانی کورد لەسەر خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ

nusar1

بایدن گەشبینە بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی

KDC
KDC

FREE
VIEW