KDC

چەند رێگەیەک بۆ گەشەیەکی تەندرووستی منداڵەکەت

١. خۆراکی تەندرووست: زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە وزە بەخشن و بڕ ڤیتامین و کانزاکانن و، دەبنە هۆی زیادبوونی رێژەی هۆڕمۆنی گەشە، وەک شیر و شیرەمەنی، گۆشت، ماسی سەلەموون، سەوزەی گلادار، میوە، پاقلەمەنییەکان، شاتوو و شیلک.

٢.وەرزش: گرینگە منداڵ بجووڵێت و وەرزش بکا، نەک کاتەکانی بە دیار موبایل و تەلەفزیۆنەوە بێت، یاری پەتپەتێن و یاری باسکە و بالە و تێنس، مەلەوانی و راکردن زۆر باشــــن، یاری قورسی وەک یاری هەڵگرتنی ئاسن بۆ تەمەنی سەروو ١٦ ساڵ گونجاوە.

٣. خەو: خەو گرینگە بۆ ئارامی دەروون و گەشەیەکی تەندرووست، پێویستە منداڵ زوو بخەون لە کاژمێر ١٠ ی شەو و، بەیانیان زوو هەستن بۆ نانی بەیانی، بڕی هۆڕمۆنی گەشە لە ٧٠ % لە کاتی خەودا دەڕژێــــت .

٤. فشاری دەروونی: منداڵ دەبێت لە ژینگەیەکی ئارام و تەندرووست بژیێت و دوور بێت لە هەر فشارێکی دەروونی، بە تایبەتی لە کاتی هەرزەکاریدا پێویستە زۆر ئاگاداری منداڵەکانمان بین، گەر منداڵەکەت هەر گرفتێکی دەروونی هەبوو، ئەوا زوو راوێژ بە پزیشکی دەروونی بکە با درێژە نەخاێنێـــــت.

٥. دەرمانی ڤیتامینات و ووزە بەخش: گەر منداڵ خواردن و خەوی باش نەبێت و گەشەی بە پێی پێویست نەبێ، ئاساییە بە بڕی پێویست و تەنیا بە ڕێنمایی پزیشک و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکار بێـــت.

٦. دەرزی هۆڕمۆنی گەشە: ئەم دەرزییە دەبێت تەنیا و تەنیا بە رێنمایی پزیشکی منداڵان بەکار بێت، چونکە بەکاهێنانی تەنیا بۆ هەندێ حاڵەتی تایبەتە نەک بە حەز و ئارەزووی کەسەکە، چونکە خراپ بەکارهێنانی زیانی زۆری هەیــــــە.

 ئامادەکردنـــــی: دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان

___

ئەم ڤاکسینە باشترینە

KDC

ئیمارات ئامادەکاری بۆ خۆلێخوڕینی ئوتۆمبێل (ئوتۆمبێلی زیرەک) دەکات

KDC

وەرزشوانێکی کورد چەندین سەرکەوتنی لە لیگی بەریتانیا بۆ خۆیی مسۆگر کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW