KDC

هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا درووست دەکرێت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق، ئەنجامی کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوویان لەگەڵ هێزەکانی پیشمەرگە ئاشکرا دەکا، کە تایبەت بووە بە چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و، درووستکردنی هێزی ئەمنی هاوبەش لەو ناوچانەدا.

لیوا حسێن خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، رایگەیاندووە، ئامانج لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی نێوان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، بریتی بووە لە درووستکردنی هێزێکی هاوبەش، لە دەووروبەری دوو لیوا بێت و ئەرکەکەی تایبەت بێت بە راوەدوونانی چەکدارانی تیرۆریستی داعش.

خەفاجی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەرکێکی دیکەی هێزە هاوبەشەکە، بریتی دەبێ لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هاوبەش و، درووستکردنی هەماهەنگی ئەمنیی لە بواری تەنگهەڵچنین و راوەدوونانی پاشماوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

فەرماندە سەربازییەکەی سوپای عێراق، کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، بە زۆر گرینگ وێنا کردووە، کە تێیدا لایەنەکان لە دیاریکردنی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش و رێککەوتن لەسەر پرەنسیپی کارکردنی هاوبەشی نێوان هێزەکان سەرکەوتوو بوون

___

ژنە چالاکوانێکی کوردە لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆبازیی لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و جیهان دەکات

nusar1

متمانەی هاووڵاتیانی سوید بەرانبەر تەندروستی وڵاتەکەیان دژی کۆرۆنا کەم بووەتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW