KDC

ناوەندی رەوەندی كورد: هێرشەکەی پەکەکە ناڕەوایە

لە پەیامێکیاندا ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، هاوخەمیی خۆیان بۆ هێرشە ناڕەواکەی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەردەبڕن و داواش لە قەڵەمە خاوەن ویژدان و دڵسۆزانی گەل و نیشتیمان دەکەن، کە بێ دەنگ نەبن. 

ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، لە پەیامێكدا پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی ئەو پێنج پێشمەرگە قارەمانانەی كوردستان دەكەن، كە بەرەبەیانی ڕۆژی ٥/٦/٢٠٢١، لە دەڤەری ئامێدی، لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە شەهید كران، هاوخەمیی خۆیشیان بۆ ئەو ڕووداوە نەخوازراوە دەردەبڕن.

دەقی پەیامەکە:

بەداخەوە، جارێكی تر گوێبیستی هێرشێكی ناڕەوای تری چەكدارانی پەکەكە بووین، كە كردیانە سەر هێزی پێشمەرگە، ئەو هێزەی لە شەڕی بەرگریی خاك و نیشتیمان  و بە قوربانیدانێكی زۆر، لە جیاتی جیهان توانی شكۆ و ھێزی تاریكپەرستانەی تیرۆریستانی داعش بشكێنێ و روخسارێكی نەتەوەیی جوان و لاپەڕەیەكی زێڕین بۆ مێژووی گەلەكەمان تۆمار بكات و، ببێتە ناوێكی پیرۆز لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەم هێرشەی پەکەکە، هێرشێكی ناڕەوایە بۆ سەر قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان و ئامانجی ئەم پیلان گێڕییە، جگە لەوەی خزمەتێكی راستەوخۆ بە ناحەزانی گەلەكەمان، لە هەمان كاتیشدا هەوڵێكی نەزۆكە بۆ راكێشانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ناو شەڕێكی نەخوازراو و بەهانە دانە بە دەستی لەشكەری توركیا بۆ داگیركاری زیاتری خاكی هەرێمی كوردستان. بۆیە و جارێكی تر داوا لە سەركردایەتی پەکەکە دەكەین، چیتر نەبێتە ئامراز بۆ نانەوەی شەڕێكی تر لە هەرێمی كوردستان، چونکە زەرەرمەندی سەرەكی دانیشتووان و ژینگە و ئاخی هەرێمی كوردستانە. پێویستە پەکەکە و توركیا ململانێی خۆیان ببنەوە گۆڕەپانی خۆیان، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەران و ئاوەدانی و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ سەدان گوند، كە بەهۆی ئەم دەستوەردانە نابەرپرسانە و ناپەسەندەوە، چۆڵ و وێران كراون.

داوا لە قەڵەمە خاوەن ویژدان و دڵسۆزانی گەل و نیشتیمان دەكەین، لە پێناو بەرگری كردن لە شەرعیەت و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان، كە بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی گەلێكی زوڵملێكراوە، بێنە دەنگ و داوا لە سەركردایەتیی پەکەکە بكەن چی تر هەرێمی كوردستان نەکەنە مەیدانی یەکلاکردنەوەی شەڕ و ناكۆكییەكانی خۆیان لەگەڵ توركیا و، دیالۆگێكی نیشتیمانی و كوردستانیانە هەڵبژێرن.

بژی كورد، بژی كوردستان

ناوەندی ڕەوەندی كورد لە دەرەوە

___

بەشێک لە کتێبی بۆڕییە ئاوەکانی حوکمڕانی- سێھەم

KDC

بەهەزاران هاوڵاتی ئەفغانی بە شێوەیەکی یاسایی بۆ ئەڵمانیا دەگوازرێنەوە

nusar1

مۆزەخانەی شیوەکاری کورد دارا محمد عەلی کرایەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW