سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، کەوتنی ئەفغانستان بەگەورەترین شکستی وڵاتەکەی دەزانێت و داوای دەستلە کار کێشانەوەی جۆو بایدن دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە جۆو بایدنسەرۆکی ئەمەریکا کرد، کە دەست لە کار بکێشێتەوە وئاماژەی بەوەشداوە، بایدن لە کۆمەڵێک پرسدا شکستیخواردووە، بە تایبەت لە دۆسییەی ئەفغانستان و پەتایکۆرۆنا.
ترەمپ پێێوایە ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات،گەورەترین شکستی ئەمەریکایە لە مێژوودا.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ 15/8/2021، چەکدارانیبزووتنەوەی تاڵیبان چوونە نێو کابولی پایتەختیئەفغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاته‌كه بهرهوتاجیكستان رایكرد.
چه‌كدارانی تاڵیبان چوونە نێو كۆشكی سهرۆكایهتیئهفغانستان له كابولی پایته‌خت و، به‌رپرسێكی باڵایبزووتنهوهی تاڵیبان به ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێسیراگهیاند، به‌م زووانه ئیماره‌تی ئیسلامی ئهفغانستانرادهگهیهنین.