KDC

رووسیا و تاڵیبان کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی كۆبوونەوەیەك لە نێوان باڵیۆزی رووسیا ورێكخەری كاروبارەكانی بزووتنەوەی تاڵیبان كۆببنەوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، کە دیمیتریجیرنۆڤ باڵیۆزی وڵاتەكەیان لە كابول، سبەی لەگەڵرێكخەری كاروبارەكانی بزووتنەوەی تاڵیبان كۆدەبێتەوەو، ئامانج لە كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە سەبارەت بەپاراستنی ئاسایشی تیمە دیپلۆماسییەكەیان لەئەفغانستان.


لای خۆشیەوە زەمیر كابولۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆكیرووسیا بۆ كاروباری ئەفغانستان، رایگەیاند باڵیۆزەكەیانلەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان لە پەیوەندیدایە و، سبەینێ لەگەڵرێكخەری بزووتنەوەكە كۆدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ لەگەڵ نوێنەری ئەمەریكا بۆكاروباری ئەفغانستان قسەی كردووە، بێ ئەوەینێوەڕۆكی گفتوگۆكەیان ئاشكرا بكات.

___

بە هۆی کڕینی دەنگەوە، خانمە کاندیدێکی عێراق دوور دەخرێتەوە

KDC

ڕۆمانیا: ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا یەک ملیۆنی تۆمارکراون

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی رۆژی جلوبەرگی کوردی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW