لە ویلایەتی موغلای رۆژئاوای تورکیا، هێزە ئەمنییەکان چەندین کۆچبەری عێراقی و سووریان دەستگیر کردووە، کە بەنیازبوون بەرەو ئەورووپا بڕۆن.
بە پێی هەواڵێکی میدیا نێوخۆییەکانی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی تەشقاڵی قەزای مینچەی رۆژئاوای تورکیا، ٥٥ کۆچبەری عێراقی و سوورییان دەستگیرکرد، کۆچبەرەکان رەگەزنامەیعێراقی و سوورییان پێبووە و بە نیازبوون بە شێوەینایاسایی بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن.
ئاماژەیان بەوەشداوە، کە دوای ئەوەی رێککاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتە بەر، کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی ویلایەتی موغلا کراون.